بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە پارلمانی ئوروپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەشەممە، کاتژمێر ٧ی ئێوارە (١٩) بە کاتی ئوروپا، لە پارلمانی ئوروپا کۆڕێک بە بۆنەی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید پێکهات.
لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە کرا.
مژارێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە باس کردن لە یارمەتی وڵاتی بریتانیا بە هەرێمی کوردستان و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ـە.
تا ئێستا کە کۆبوونەوەکە هەر بەردەوامە ٣ پارلمانتاری بریتانیا لەو بارەوە بۆ ئامادە بووان دواون.
ئەو کۆبوونەوەیە لە لایەن نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور لە وڵاتی بریتانیا ڕێکخراوە
. دوکتور کامەران نەورۆز زیەکێکی تر لە ئاخێوەرانی ئەو کۆڕەیە خۆی لە سەردەمی کیمیاباران لە هەڵەبجەی شەهید بووە و ٧ کەس لە بنەماڵەکەی قوربانی ىوون، ناوبراو لەمبارەوە بۆ ئامادەبووان ئاخاوت.