ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له مامۆستا ئیبراهیم یوونسی، نووسه‌ری ناوداری كورد هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی كۆچی دواییی ئه‌م بلیمه‌ته كورده به‌ڕێوه‌چوو.
ئازاد یونسی، كوڕی دوكتور یونسی له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی ڕێز‌و پێزانینی خۆی له خه‌ڵكی بانه له بابه‌ت هاوسۆزی كردن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یان، گوتی: هیوادارم گشت ساڵێك نه به بۆنه‌ی شانازی كردن به ئیبڕاهیم یونسی، به‌ڵكوو بۆ شانازی كردن به كوردستان‌و شاری بانه‌وه، به هاوكاریی خه‌ڵكی كوردستان‌و كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، بتوانین بۆ سه‌ربه‌رزیی كورد‌و كوردستان ڕێوڕه‌سمی له‌م چه‌شنه بگرین.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به بەرهەمەکانی ئیبراهیم یونسیو لێكدانه‌وه‌و تاوتوێی به‌رهه‌مه‌كانی ناوبراو له لایه‌ن نووسهرانو ڕه‌خنه‌گرانه‌وه گوتی: یه‌كێك له‌م تێبینییانهی كه نووسه‌رێكی كورد له سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی باوكم هێناویه‌ته به‌ر باس ئه‌وه بووه كه له‌به‌رچی باوكم به زمانی كوردی نه‌ینووسیوه و بۆچی سه‌ره‌ڕای بوونی لێهاتوویی له زاتی ئه‌م نووسه‌ره كورده‌دا، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش ئه‌و له بواری په‌ره‌پێدانی زمانی كوردیدا هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه.
ئازاد یونسی لەو پێودنییەدا گوتی له كاتێكدا ك باوكم به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ده‌نووسی له‌گه‌ڵ كۆسپ‌و له‌مپه‌ری یه‌كجار زۆر به‌ره‌وڕوو ده‌بۆوه و له كه‌شی ئه‌و كاتدا، نووسه‌رانی كورد ده‌رفه‌تی ئاماده بوون له مه‌یدانه فه‌رهه‌نگی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان بۆ نه‌ده‌ڕه‌خسا.
ئیبراهیم یوونسی نووسه‌ر و وه‌رگێڕی كورد له ساڵی ١٣٠٥ له شاری بانه له دایك بوو و له ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی به‌هۆی نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه “ئالزایمێر” كۆچی دوایی كرد‌و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له گۆڕستانی سلێمان به‌گی بانه به خاك سپێردرا.
یونسی له ماوه‌ی ژیانی خۆیدا زیاتر له ١٠٨ به‌رهه‌می پێشكێش به دنیای فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب كرد‌و پاش کۆچی دواییشی كۆمه‌ڵێك له به‌رهه‌مه‌كانی له لایه‌ن بڵاوكهرهوهكانهوه چاپ‌و به‌ڕێی بازاڕ كرا