Google search engine
ماڵەوە کوردستان ڕۆژهه‌ڵات لە شاری جوانرۆ بە هۆی هەژاریەوە كرێكارێك كۆتایی بە ژیانی هێنا

لە شاری جوانرۆ بە هۆی هەژاریەوە كرێكارێك كۆتایی بە ژیانی هێنا

0
933

بە هۆكاری نەداری و هەژاری كرێكارێك لە شاری جوانرۆ كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رۆژی سێشەممە ٢٧ی رێبەندانی ١٣٩٤، كرێكارێكی جوانرۆیی بە ناوی جەبار قادری لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی ئەم هه‌واڵه‌ ، جەبار قادری كە كاری كاشیكاری دەكرد چەند مانگێكە لە سەر كارەكەی دەر كراوە و بێكاری و هەژاری وای لێكرد كە كۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ.
جێگەی باسە كە ئاماری خۆكوشتن لە كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و له‌ ژێر سایه‌ی ڕژیمی ئیسلامیی ئێاران و بە هۆی بێكاری و هەژارییەوە رۆژ بە رۆژ پەرە دەستێنێ.

شایانی ئاماژەیە کە ڕێکەوتی ٩ی ژانویەی ٢٠١٦، پیاوێکی دانیشتووی گەڕەکی کانی کووزەڵەی شاری سنە لە برسێتیان و لە بێ دەرەتانی ئەوەی کە نەیتوانیوە نان بۆ ژەمە خواردنێکی پەیدا بکا، هەوڵی داوە خۆی بداتە بەر ماشێن و کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ. ئەو پیاوە پێش ئەوە کە هەوڵی خۆکوشتن بدا، زۆر فەقیرانە و لە ئاو هەوایەکی سارد و بەفراوی دا، بۆ کۆڵانەکان دا رۆیشتووە و لەدەرگای ماڵانی داوە تا بەڵکوو کەسێک نان یا پارەی بەشی ژەمەنانێکی پێ بدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئاوی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌چاو ساڵی ڕابردوو به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌
بابەتی دواترزوورمەند: لە وڵاتێکدا کە حیزبی سەربەخۆ و بەبەرنامە بوونی نەبێ، هەڵبژاردن بێ واتایە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان