لە بۆکان دیواری خێرخوازیی “ڕوانگە” داندرا

0
587

چەند کەسێک لە چالاکوانانی مەدەنی شاری بۆکان دیوارێکی خێرخوازییان بە ناوی “دیواری ڕوانگە” دامەزراند.

لە دوای دانانی دیواری ئەندیشە لە شارەکانی ئێران وەک شیراز و ئیسفەهان، چەند چالاکێکی مەدەنی ئەو هزرەیان گواستەوە بۆ کوردستان و بۆ یەکەم جار ئەو دیوارە بە ناوی” دیواری ڕوانگە” لە شاری بۆکان دامەزرا.دیواری ڕوانگە لە سبەی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەوە دەست بە کار دەبیت و بۆ ماوەی ١ ڕۆژ بەردەوامە.

سوێسن ئیسماعیل نەژاد، دانەری سەرەکی “دیواری ڕوانگە” لە بۆکان لەو بارەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: لەو دیوارەدا کەرەستەی پیویست بۆ خوێندکاران وەک پێنووس و لێنووس و کەرەستەی پێویستی تر دادەندرێت و ئامانجەکەشی بریتییە لە یارمەتیدان بە خوێندکارانی چینی هەژار و کەم داهات.

درووشمی ئەو دیوارەش وەک دیواری دلۆڤانی بریتییە لە “پێویستتە هەڵیگرە، هەتە داینێ”، هەر بۆیەش چاوەڕوان دەکرێ کەسانێکی دەست ڕۆیشتووش، پێویستی خوێندن و بەتایبەت کەرەستە زێد

سوێسن ئیسماعیل نەژاد
سوێسن ئیسماعیل نەژاد

ەکانی خۆیان ببەخشن بەو دیوارە.

دیواری ڕوانگەی شاری بۆکان لە لایەن کەماڵ حوسێنی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ و سوێسن ئیسماعیل نەژاد، چالاکی مەدەنی دامەزراوە.

لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی تەنیا دە ڕۆژ ئەو دیوارە بەردەوامە، سوێنس ئیسماعیل نەژاد گوتی: ئەو ١٠ ڕۆژە وەک تاقیکارییەکی سەرەکییە بۆ ئەنجام و کاریگەریی ئەو دیوارە، لە ئەگەری سەرکەوتوو بوونی دیوارەکە، بێ گومان وەک گەڵاڵەیەکی هەمیشەیی بەردەوام دەبێت.

ئیسماعیل نەژاد سەبارەت بە ئامانجی کارەکەیان گوتی: ئێمە زۆرتر دوو مەبەستمان هەیە، یەکیان: ئەو کارەمان نەورۆزناەیەک بوو بۆ کەسانی کەم داهات و هەژار، دوو: ئاڵوگۆڕی کتێب لە نێوان خەڵکی شارەکەماندا، بەڵکو لەو رێگایەوە کەسانێک کە کتێبی زیادیان هەیە بیهێنن و بکرێ بدرێت بە کەسانێک کە پێویستییان پێیەتی.

سوێسن ئیسماعیل نەژاد لە درێژەدا لە وڵامی ئەو ڕەخنەیە کە ئایا وەرنەگرتنی پووڵ وەک وڵاتانای ئوروپایی کە پووڵێکی کەم وەردەگرن بەڵام بەو شێوەیە کەرامەت و کەسایەتی مرۆڤی خاوەن پیویستی دەپارێزن گوتی: من ئەو ڕەخنەیەم قەبووڵە بەڵام هەندێ ئاستەنگی هەیە کە لەوانەیە لیرە نەکرێ هەندێ کاری لەو شێوەیە بکەی و ناچارین بەم شێوەیە یارمەتیدەری کەسانی هەژار و کەم داهات بین کە ئێستا قوتابیانی کەم داهات بەشێکی زۆری ئەم کۆمەڵگایە پێکدێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.