لەقاودانی فرۆشیاران و بەرهەمهێنەرانی ماددەی سڕکەری شیشە لە کوردستان/بەشی چوارەم

0
971

لە درێژەی هەوڵەکانی ڕۆژی کورد بۆ لەقاودانی فرۆشیارانی ماددەی هۆشبەر و بەرهەمهێنەرانی شیشە لە کوردستانی خۆرهەڵات، ئەمجارەیان پەردە لەسەر هەوڵە نانیشتمانییەکانی کەسێکی سەر بە ئیتلاعات و شیشەفرۆش لە کوردستان لە شاری بۆکان هەڵدەدەینەوە کە سێ تاوانی سەرەکی لەسەرە:

یەکەم: فرۆشتنی شیشە و مەواد بە کۆ لە شاری بۆکان

سەلاح شەریفی مەودا فرۆش هاوکاری ئیتلاعات
سەلاح شەریفی
مەودا فرۆش
هاوکاری ئیتلاعات

دوو: دەست درێژی کردن بۆ سەر کچان و ئافرەتانی شار و چەندێک لە کارمەندەکانی خۆی

سێ: سەر بە ئیتلاعات ىوون و هاوکاری کردنی ئیتلاعات لە بۆکان، سەردەشت ومیاندوواو.

مەوادفرۆش سەلاح شەریفی و مشتێک لە کۆی جینایەتەکانی:

سەلاح شەریفی خەڵکی شاری بۆکان و بەڕێوەبەری بیمەی ئاسیا لە شەقامی ئاگرکووژێنەوە (ئاتەشنیشانی)، یەکێکە لە  شیشەفرۆشەکانی کوردستان، ناوبراو بە هاوکاری کەسێک بە ناوی عابدی خەڵکی میاندوواو کە سەردەمانێک بەرپرسی سپای تیرۆریستیی پاسدارانی ئیران لە شاری بۆکان بووە، لە شاری بۆکان خەریکی مەوادفرۆشتنن.

شایانی ئاماژەیە کە بەپێی بەدواداچوونی وردی ڕۆژی کورد، سەلاح شەریفی، باغێکی لە ڕێگای کۆسە هەیە کە لەوێ مەواد و ماددە هۆشبەرەکانی دەشارێتەوە (لەژیر زەوی) و دواتر دەیانفرۆشێت.

سەلاح شەریفی کە لە ڕێگای فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر لە ژێر چەتری ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکاندا سامانێکی زۆری وەسەر یەک ناوە، لە ڕێگای ئاوبەند (سەد)ی شاری بۆکان گوڵخانەی هەیە و لە ژێر ناوی مامەڵەی میوە و هەروەها بنکەی بیمەی ئاسیا، هەموو گەندەڵکاری و پیسییەکانی دەشارێتەوە کە هەڵبەت ئەو گوڵخانەیە بە شەریکی کەسێکی ترە کە پێویست ناکا ناوی بهێنین چون تا ئێستا هاوبەش و شەریکایەتی ناوبراو لە بواری مەواد و شیشەفرۆشییە لەگەڵ سەلاح شەریفی، نەسەلمێندراوە.

شایانی باسە کە سەلاح شەریفی بە شێوەی عومدە (بە کۆ) مەواد و شیشە دەفرۆشێ و لانیکەم ٢٠ تا ٣٠ کیلۆ شیشە لە سەردەشتەوە دێنێ بۆ بۆکان و دەیفرۆشێتەوە و وەک گوترا لە باغەکەی دایدەنێ.

لایەنی سەردەشتیی سەلاح شەریفی، جاشێکی بەناوبانگی سەردەشتە بەناوی محەممەد شەیدایی، کە محەممەد شەیدایی دەستی بە خوێنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد سوورە و جاشێکی بەناوبانگ و دژە کورد و خۆخۆری شاری سەردەشت ـە.

پێویست بە ئاماژەیە کە یەکێکیتر لە گەندەڵی و پۆخڵییەکانی سەلاح شەریفی کە سەر بە ئیتلاعاتە و لە ژێر چەتری ئیتلاعاتدا پلانە دژە نەتەوەیی و مرۆڤییەکانی خۆی جێ بە جێ دەکا، دەست درێژی کردنە بۆ سەر ئافرەتان، مەکۆی ئەو کارە دژە ئەخلاقییەشی هەمان بنکەی بیمەیەتی و شەوانە تێیدا بەزم و سفرەی مەوداکێشان دەڕازێنێتەوە. تا ئێستا بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، دوو کەسی تووشی ماددە هۆشبەرەکان کردووە و لەو رێگایەوە دەست درێژی بۆ سەر خێزانەکانیان کردووە.

ژیلا  یەکێک لەو کچانەی کە لە بنکەی بیمەی ناوبراو کاری دەکر و دواتر بە بەڵێنی زەماوەند، دەست درێژی کردۆتە سەر، دوای ئەوەی کە بنەماڵەی کچەکە پیدەزانن، کچە ناچار خۆی دەکوژێ، بە هۆی هەندێ هۆکار، ناوی کەسەکە بە تەواوی بڵاو ناکەینەوە.

ڕۆژی کورد بەردەوامە لەسەر لەقاودانی شیشە و مەوادفرۆشەکان……

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.