به‌س بمگره به‌ر لۆمه که خۆت غه‌رقی له ئه‌مدا
ئه‌ی دڵ ته‌مه‌نت زۆری نه‌ما هێندی له که‌مدا
عومرێک له من وتۆ چووه دڵ که‌ی ئه‌وه عومره
من که‌یلی پهژاران و ئه‌تۆش نوقمی له خه‌مدا
ژاکاوه دڵم ئێستێ که چون سهیدهیی سووته
وا گیره سه‌ری به‌و ته‌ڵه‌یه چی له‌وی له‌مدا
ئاڵۆزه سه‌ری دڵ که ده‌بینی و ده‌بیسێ
ڕاده‌برێ به خهففهت ته‌مه‌نی ،خێوی لهزهمدا
ده‌شکێ ده‌می دڵ خوێنه ده‌ڵی له‌و ڕۆژگاره
به‌و ده‌ستی جه‌فا پیشه‌یی خۆی مستی له ده‌مدا
عیشقی ههڵیکردووم دهدهرووندا بوومه پۆلوو
کوا ده‌کرێ بپرسی له په‌پووله چی لهشهمدا
بۆ بڕینێ ده‌بن ده‌ست و زمان چواره حهریفم
بردوویه له خشته به زمان ده‌ستی لهمهمدا
پاراوی ده‌که‌م گوڵشه‌نی خۆم قهستهمه لێی نێم
ڕۆبارێ له فرمێسکی دوو چاو ته‌عنی له چه‌مدا
چاوسووری گه‌لن لێکی ده‌ده‌ن ده‌نگی قه‌ده‌ح دێن
لێی خورد به‌وه دڵ کوانێ مه‌یه خوێنی لهجهمدا
ئاسۆله( خه‌مین) لێڵه و لێی ڕوونه وه‌کوو ڕۆژ
تا سێبه‌ری شه‌ڕخواز نهڕهوێ زێدی له ته‌مدا