“لووكانیكوس ” ئه‌و سه‌گه یوونانیه‌ی هیچ كات له یادی یوونانیه‌كان ناچێ
لووكانیكوس ، سه‌گی ناڕازیی یوونانی كه هه‌رده‌م له ریزی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی یوونان دابوو .
لووكانیكوس «Loukanikos» به هۆی به‌شداریی چاو نه‌ترسانه‌ی له تێكهه‌ڵچوونه‌كانی پۆلیسی دژه شۆڕشی ئاتێن له نێوان ساڵانی ٢٠٠٨ تا ٢٠٠١٢ له هه‌ڕه‌تی قه‌یرانی ناوچه‌ی یۆرۆ دا وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك ناسراوه.
ئه‌و سه‌گه كه به هێما و سیمبولی خه‌باتی خه‌ڵكی یوونان پێناسه ده‌كرا ، له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌شدار بووه.
هه‌ر شوێنێك خه‌ڵكی لێبوایه ، ئه‌ویش له گه‌ڵیان بوو .
لووكانیكوس ساڵی ٢٠١٢ له ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك ناڕازییه‌كی لێزان خانه نشین كرا و بنه‌ماڵه‌یه‌كی به‌به‌زه‌یی بوون به خانه خوێی و وه‌خۆیان گرت .
ئه‌و ده ساڵ ژیا.
گۆڤاری تایم ساڵی ٢٠١١ ئه‌و سه‌گه‌ی وه‌ك ئاژه‌ڵی نموونه‌ی ساڵ هه‌ڵبژارد.
هه‌ر كات پۆلیسی دژه شۆڕش گازی فرمێسك هێنه‌ری ده‌پڕژاند ، هه‌وا نه‌ده‌ما بۆ هه‌ناسه دان و دووكه‌ڵ و گڕ ڕێك له ژێر پێی ئه‌و ده‌ته‌قینه‌وه چونكه لووكانیكوس به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان دا له ریزی پێشه‌وه ئاماده بوو تاكوو بۆ داكۆكی له مافی خه‌ڵك ، كه‌پسوولی گازی فرمێسك هێنه‌ره‌كه هه‌ڵگرێته‌وه و به‌رانبه‌ر پۆلیسی دژه شۆرش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی و جار جارێكیش به ماشێنی هه‌ڵگری نوێنه‌ران بوه‌ڕێ.
به وته‌ی پێترۆس ساتساكۆس Petros Katsakos رۆژنامه‌نووسی Avgi، بواری سڵامه‌تیی لووكانیكوس به هۆی هه‌ڵمژینی له ڕاده‌به‌ده‌ری گازی فرمێسك هێنه‌ر و پێ له‌قه و باتوومی پۆلیسی دژه شۆڕش له مه‌ترسی كه‌وتبوو و ژیانی زیانی پێگه‌یشتبوو .
ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی لووكانیوسیان وه‌خۆ گرتبوو دوایین چركه‌كانی ژیانی به‌م شێوه‌یه ده‌گێڕنه‌وه : ” ئه‌و له سه‌ر مۆبڵی ماڵێ خه‌وی لێكه‌وتبوو ، له پڕ دڵی له لێدان كه‌وت و به‌یه‌كجاری مالئاوایی لێكردین…
به یادی لووكانیوسی ئازا و نه‌ترس ، به یادی سه‌گێكی ئازاد و ئازادیخواز ، سه‌گێك به هه‌ست و بیری پتر له هه‌ندێ مرۆڤ …
هه‌روه‌ها به یادێك له هه‌موو سه‌گه‌كانی سه‌ر شه‌قام له سه‌راسه‌ری جیهان كه بێڕه‌حمانه ده‌كوژرێن و ده‌كه‌ونه به زوڵم و مه‌ینه‌تی .
من لووكانیكوس ئه‌و سه‌گه شۆڕشگێڕه‌م .
ته‌مه‌نی من كۆتایی پێهات به‌ڵام خه‌بات هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه …
خاوه‌نم نییه به‌ڵام دۆست و هه‌ڤاڵم زۆرن
خه‌ڵكانی بێ سه‌رپه‌نا و بێ ماڵ و حاڵ دۆستانێكی باشن
پێویستیم به كه‌س نییه بمسووڕێنێته‌وه ، بۆ خۆم هه‌ر شوێنێكم حه‌ز لێبێ ده‌چم .
سه‌گ و مرۆڤه‌كان ، له هه‌موو شه‌قامه‌كان. ئێمه بۆ ئه‌م شۆڕشه هۆكارمان هه‌یه
له كۆتاییدا ئێوه سه‌گێكی به‌ڕه‌ڵا و ئازادی سه‌رشه‌قام بن باشتره له‌وه‌ی جاش و خۆفرۆش یا سیاسه‌تمه‌دارێكی فاسد بن