له‌ پاڕله‌مانی ئه‌وروپا كۆنفڕانسێك له‌ سه‌ر پرسی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ڕیوه‌ده‌چێت

0
1074

ڕۆژی كورد :
به‌ ده‌سپێشخه‌ری فڕاكسیۆنی “ڕێنیوو” له‌ پاڕله‌مانی ئه‌وروپا و “كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كورد -‌ ژنێڤ” و به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تیی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی بنده‌ستی ئێران و ئه‌ندام پاڕله‌مانی وڵاته‌ ئه‌وروپاییه‌كان كونفڕانسێك به‌ مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرسی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌ وڵاتی بێلژیك به‌ڕیوه‌ده‌چێت.

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١٢ی دیسامبر به‌رانبه‌ر به‌ ٢١ی سه‌رماوه‌ز له‌ لایه‌ن هه‌ر دوو به‌ڕێزان خاتوو فرێدریك ڕێیس، جێگری سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی ڕێنیوو له‌ ئه‌وروپا و كاك ته‌یموور ئه‌لیاسی، به‌رپرسی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان – ژنێڤ و هاوكات به‌ به‌شداری ڕیزدار “مسته‌فا هیجری”، لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و چه‌ن كه‌سایه‌تیی و وته‌بێژی پارته‌كانی به‌لووچستان، ئه‌لئه‌حواز، تۆركمان و ئازه‌ربایجان و هاوكات چه‌ند ئه‌ندام پاڕله‌مانی ئه‌وروپا و خاتوو “شیرین عێبادی” براوه‌ی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی نوبێلی ئاشتی و به‌رپرسی كانوونی پارێزه‌رانی مافی مرۆڤی ئێران، كونفڕانسێك بۆ تاوتوێكردن و باس له‌ سه‌ر پرسی داهاتووی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و كیشه‌كانی به‌رده‌میان له‌ پاڕله‌مانی ئه‌وروپا له‌ شاری برووكسێل پێته‌ختی وڵاتی بێلژیك به‌ڕیوه‌ ده‌چێت و پرس و گرفته‌كانی به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و داهاتوویان له‌ چه‌ن پانێلی جیاوازدا ده‌خرێنه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌.
له‌ په‌راوێزی كۆنفڕانسه‌كه‌دا و ڕۆژێك پێشتر ڕیزدار مسته‌فا هیجری لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ڕیكه‌وتی ١١ی دیسامبر، دیدار و چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ “تیم واندێنپووت” ئه‌ندام پاڕله‌مانی وڵاتی بێلژیك و هاوكات ئه‌ندامی پارتی لیبراڵ و ئه‌ندامی كومیته‌ی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ پێك هێنا و باسێكی تێر و ته‌سه‌لی له‌ سه‌ر دوایین پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران پێشكه‌ش كرد و به‌ وردی ئاوڕیان له‌ سه‌ر پرسی كورد له‌ ئێستای وڵاتی ئێراندا دایه‌وه‌ و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا زۆرتر تیشك خرایه‌ سه‌ر خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ تایبه‌تی و وڵاتی ئێران به‌ گشتی و ئاماژه‌ به‌ ڕیژه‌ی قوربانی و برینداره‌كان و ده‌سبه‌سه‌ركراوه‌كانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ كرا و هاوكات ئه‌و تاوان و جینایه‌تانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌رانبه‌ر به‌ كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی بنده‌ستی ئێران ده‌یكات به‌ وردی خرایه‌ به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌ و له‌ كۆتاییدا هه‌ر دوو لایه‌ن پێداگرییان كرد له‌ سه‌ر به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌ و گرفته‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ پرسی كورد به‌ گشتی و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ تایبه‌تی.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووگه‌مارۆ نوێكانی ئامریكا بۆ سه‌ر پیشه‌سازییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌ ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی ئێران
بابەتی دواترمانگرتنه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ فه‌ڕانسه‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵگای به‌ گشتی ئاڵۆز كردووه‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.