کۆنفرانیس ناونەتەوەیی کوردەکان لە ژێر ناوی “یەکگرتووی ئوروپا،تورکیە، ڕۆژهەڵاتی ناڤین، و کوردەکان – قەیران و ڕێگاچارە نوێیەکانی” لە ڕێکەوتی ٢٦ و ٢٧ی ژانویە لە پارلمانی ئوروپا لە شاری برۆکسێل، پێکهات.
لەو کۆنفرانسەدا کە لە پارلمانی ئوروپا رێکخرابوو، ناوەندی ناونەتەوەیی خەڵاتی ئاشتی، خەڵاتی ئاشتی خۆی دا بە عەبدووڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی زیندانی کراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پ ک ک).
رۆژی چوارشەممە 27-1-2016 له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تیدا ده‌زگای ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ر به په‌رله‌مانی ئورووپا خه‌ڵاتی ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبەری به‌ندكراوی په‌كه‌كه به‌خشی و له جیاتی ئۆجه‌لان، دیله‌ك ئۆجه‌لان، خوشكه‌زای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت
هاوكات حكوومه‌تی هەرێمی پالێرمۆی ئیتاڵیا مافی هاووڵاتی بوونی ره‌مزی به‌خشییه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په و چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌م پارته و په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌شداربوون، تێیدا د. ماریا گۆساپینا ئێندلیكاتۆ، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی وتارێكی پێشكه‌شكرد و گوتی “ئۆجه‌لان له گرتووخانه‌یه به‌ڵام به‌رده‌وام په‌یامی ئاشتی ئاراسته‌ی گه‌لی كورد كردووه و داوای خۆڕاگری كردووه”.
ئێندلیكاتۆ زیاتر گوتی “عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان دووره له خانه‌واده‌كه‌ی، له گه‌له‌كه‌ی، له خاكه‌كه‌ی، له هاوڕێ و خۆشه‌ویستانی. ئێمه نیگه‌رانین به‌سیاسه‌تی گۆشه‌گیركردن و دوورخستنه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی و هێنده‌ش نیگه‌رانین له نه‌بوونی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌یه‌وه، به‌تایبه‌تی له دۆخی ته‌ندروستییه‌وه”.
د. ماریا گۆساپینا ئێندلیكاتۆ ئه‌وه‌شی گوت “پێویسته لایه‌نه كوردییه‌كان لۆبییه‌كی به‌هێز دروست بكه‌ن بۆ گوشار خستنه سه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و وڵاته رۆژئاواییه‌كان، ئێمه‌ش پشتیوانتان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ئۆجه‌لان ئازاد بكرێت و چیدی له زیندان نه‌مێنێت”.