ڕۆژی كورد :
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤ له سووریه‌له هێرشی شه‌وانه‌ی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی لایه‌نگری ئێران له “ناوچه‌ی ده‌یرۆلزوور” له ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی سووریه لانیكه‌م ١٢ كه‌س كوژراون.
به پێی ڕاپۆرتی گروپێكی چاوه‌دێری سووری، له هێرشی شه‌وانه‌ی سێ رۆژ پێش ئێستا بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ی كه‌ره‌سته و ئامێره سه‌ربازییه‌كانی ئێران كه به‌م دواییانه به هێز كرابوون، ١٢ كه‌سی به ڕه‌گه‌ز عێراقی و ئه‌فغانی كوژراون. هاوكات ناوچه‌ی ئامانجكراو پێشتریش به‌ر هێرشی هێزه‌كانی ئیسرائیل كه‌وتووه. به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م گرووپه چاودێره له‌و هێرشه‌دا كه له لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به ئه‌نجام گه‌یشتووه سه‌رجه‌م ١٢ كه‌س له “ناوچه‌ی ده‌یرۆلزوور” كوژراون. هه‌ر به پێی هه‌مان ڕاپۆرتی ئه‌و ناوه‌نده چاودێره‌ی مافی مرۆڤی سووریه كه گرووپێكی چاودێری نیشته‌جێی وڵاتی بریتانیان، دامه‌زراوه‌كانی ڕژیمی ئێران تا به‌ر له كاژێره‌كانی نیوه‌شه‌و لانیكه‌م هه‌شت جار كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه ئاسمانییه‌كان.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه سێ ڕۆژ پێش ئه‌و ڕێكه‌وته، كۆگای دامه‌زراوه‌كانی ناوبراو سه‌رله‌نوێ به هێز و تیروپڕ كرابوون و ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌قه‌مه‌نی و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی گواستنه‌وه له‌م هێرشانه‌دا به ته‌واوه‌تی له‌ناوبراون. هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كرێت كه ئه‌و ١٢ كه‌سه‌ی كه كوژراون به هاوشێوه چه‌كداری به ڕه‌گه‌ز عێراقی و ئه‌فغانی لایه‌نگر و سه‌ر به ڕژیمی ئێران بوون. ڕیكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه هێزی هێرشبه‌ری به ته‌واوه‌تی شۆناس نه‌كردووه به‌ڵام هاوكات به‌رپرسی ئه‌م گرووپه ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌ی ئاشكرا كردووه كه به ئه‌گه‌ری زۆر به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشانه وه‌ئه‌ستۆی هێزه‌كانی ئیسرائیله.
دامه‌زراوه‌كانی ئێران له ناوچه‌ی ده‌یرۆلزوور پێشتریش له چه‌ندین هیرشی وه‌پاڵدراوی ئیسرائیلی كه‌وتبوونه به‌ر ئامانج و بۆردوومانكرابوون. ئیسرائیل له ده‌سپێكی شه‌ری ناوخۆیی سووریه له ساڵی ٢٠١١ی زایینی به دواوه تا ئێستا سه‌دان هێرشی ئاسمانی له سووریه دژی هیزه ده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ڕژیمی ئێران و گرووپه تیڕۆریستییه‌كانی حێزبۆڵای سه‌ر به شێعه‌كانی لۆبنان به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی شه‌وی شه‌ممه‌ی ڕابردوو دوای هیرشی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه چه‌كدارییه‌كانی ناوچه‌ی مه‌سییف له باكووری وڵاتی سووریه به ئه‌نجام گه‌یشت كه به پێی ڕاپۆرنی ناوه‌نده‌كانی هه‌واڵنێری سووریه له ڕه‌وتی ئه‌و هێرشه‌دا ٩ كه‌س كوژران و كاولكارییه‌كی زۆری لیكه‌وتووه‌ته‌وه و به پێی ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌رمیی سووریه، سانا له ڕه‌وتی ئه‌و هێرشه‌دا سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئه‌و وڵاته چالاك و ئه‌كتیڤ بووه. ڕیكخراوی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه چوار كه‌س له كوژراوه‌كانی شه‌وی پێنجشه‌ممه هاووڵاتی سووری بوون و شۆناسی پێنج كه‌سی دیكه تا ئێستا دیار نییه. به پێی به‌ڵگه فیلمێك له‌و هێرشه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه له وڵاتی سووریه كه له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سیسته‌می دژه مووشه‌كی سووریه له كاتی هاویشتنی به‌ره‌و ئاسمان و ئاگرێكی گه‌وره له سه‌ر زه‌وی ده‌بنێرێت كه ده‌رئه‌نجامی هیرشێكی گه‌وره‌ی ئاسمانی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه.
لێكۆڵه‌رانی پسپۆڕی شه‌ر و تێكهه‌ڵچوونه‌كانی وڵاتی سووریه به پێی وێنه و كورته فیلم و ڕاپۆرته‌كان له شوینی ئامانج، مه‌به‌ستی هێرشه‌كانیان ناوه‌ندی توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانی سووریه ناوبردووه كه به “ناوه‌ندی سی.ئه‌ی.ئار.ئێس” ناسراوه و باس له‌وه ده‌كرێت كه تاقیگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كه‌مه‌نی شیمیایی و مووشه‌كی پێشكه‌وتووه كه له مانگی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٨ی زایینی دا له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆردوومان كرابوون.