ڕۆژی كورد :
له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی هه‌تاوی ئه‌مساڵ تا ئێستا ژماره‌یه‌ك نزیكه‌ی ١١٠٠ ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی پارێزگاكانی ئێران به گشتی و دارستانه‌كانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات ڕوویداوه كه به پێی وته‌كانی فه‌رمانده‌یی یه‌كه‌ی پارێزگاری ڕێكخراوی دارستانه‌كانی ئێران نه‌شیاوی و ناكارئامه‌یی و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی پیوه‌ندیدار ئاشكرا ده‌كات و ده‌ری ده‌خات كه ده‌ستێوه‌ردانێكی ژێراوژێر له ئارادا هه‌یه.
عه‌لی عه‌بباس نه‌ژاد، فه‌رمانده‌ی گشتیی یه‌كه‌ی پارێزگاری ڕێكخراوی دارستانه‌كانی ئیران ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوو و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی هه‌تاوییه‌وه ڕێژه‌یه‌كی نزیك به ١١٠٠ ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستان و جێ له‌وه‌ڕگه‌كانی پارێزگاكانی ئێران ڕوویداوه. ژماره‌یه‌كی نزیك به ٣٠٠ ئاگركه‌وتنه‌وه له كۆی گشتیی ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وانه ته‌نیا له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوو دا ڕوویداوه. به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری جیهانی پارێزگاری له دارستانه‌كان كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیسته‌می نهخشهدارێژانی ڕێكخراوی مانگی ده‌ستكردی ناسا ڕێك‌وپێك كراوه، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه پارێزگاكانی خووزستان، فارس، بووشێهر، ئیلام، ئه‌سفه‌هان و كوردستان زۆرترین خه‌سار و زیانییان به‌ركه‌وتووه و زۆرترین ڕێژه‌ی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كان له‌و چه‌ند پارێزگایه ڕوویداوه.
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان له ناوه‌ندی مافی مرۆڤی هه‌نگاو و چه‌ن ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی دیكه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٨ی پووشپه‌ڕ به‌رانبه‌ر به ٢٨ی حۆزه‌یران له پارێزگای كرماشان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاره‌كانی پاوه و جوانڕۆ سێ ئه‌ندامی ڕێكخراوی ژینگه‌پارێزی كوردستان له ئاكامی ئاگركه‌وتنه‌وه له دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه و له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگردا به توندی بریندار و دواتر گیانی خۆیان له ده‌ستداوه. به پێی سه‌رچاوه جێ بڕواكان ناوی ئه‌و سێ كه‌سه ژینگه‌پارێزه بریتین له : به‌ڕێزان “مۆختار خه‌ندانی”، وته‌بێژی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نجۆمه‌نی ژینگه‌پارێزی ژیوای پاوه. “بیلال ئه‌مینی” له دایكبووی شاری پاوه و “سۆران مه‌حموودی” له دایكبووی ناوچه‌ی شمشێر له ناوچه‌ی پاوه ڕاگه‌یه‌ندراون كه له كاتی كوژاندنه‌وه و به هانا چوونی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه گیانی پاكی خۆیان به‌خشیووه به خاك و نیشتمان و له ڕێگای پاراستنی خاكی نیشتمانی ناویان وه‌كوو شه‌هید بۆ هه‌میشه تۆمار كراوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و مافی مرۆڤی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن بۆ پاراستنی به‌ها نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و پارێزگاری له بست به بستی خاكی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان خۆی به به‌شداری خه‌می له ده‌ستدانی ئه‌و شه‌هیده ژینگه‌پارێزانه‌ی كوردستان ده‌زانیت و جارێكی دیكه نابه‌رپرسیاره‌تیی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌مساڵ دا شه‌رمه‌زار و به توندی مه‌حكووم ده‌كات و هیوادارین ڕێكخراوه مافی مرۆڤایه‌تییه‌كان و ژینگه‌پارێزه‌كانی هه‌موو جیهان بێده‌نگ نه‌بن به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو زوڵم و سته‌مه به‌رانبه‌ر به سووتانی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی خاكی كوردستان و پارێزگاكانی ئێران و ده‌نگی كپكراوی ژینگه‌پارێزانی كوردستان بگه‌یه‌نن به گوێی هه‌موو مرۆڤه ئازادیخوازه‌كانی گشت جیهان.