ڕۆژی كورد :
له درێژه‌ی زنجیره ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران له ناوه‌نده ناوه‌كییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی ٤ی ته‌مموز به‌شێكی به‌رچاو له وزه‌خانه‌ی “زه‌رگان” له ده‌وروبه‌ری شاری ئه‌هواز له پارێزگای خووزستان كه‌وته ژێر ته‌وژمی ئاگركه‌وتنه‌وه و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك. به‌رپرسانی فه‌رمیی هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌یان لێكدرانی یه‌كێك له ترانسه گازییه‌كانی ئه‌و وزه‌خانه ناو بردووه.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه ڕیكه‌وتی ٤ی ته‌مموز به‌رانبه‌ر به ١٤ی پووشپه‌ڕ هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك له وزه‌خانه‌ی زه‌رگان هه‌ڵكه‌وتوو له سه‌ر ڕیگای سه‌ره‌كی ئه‌هواز ڕاگه‌یه‌ندرا و سه‌ره‌تا به‌ره‌ێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ئاگركوژانه‌وه‌ی ئه‌و شاره هۆكاری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له ترانسه گازییه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ناو برد به‌ڵام دواتر و چه‌ن كاژێر دوای رووداوه‌كه به‌رپرسێكی پیشه‌سازی كاره‌بای ئه‌و وڵاته هه‌ر چه‌شنه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی ڕه‌تكرده‌وه.
“ئیبراهیم قه‌نبه‌ری”، به‌ڕیوه‌به‌ری ئاگركوژانه‌وه‌ی ئه‌هواز به ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌كانی ڕاگه‌یاندبوو، كاژێر سێ و نیوی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه یه‌كێك له تڕانسه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده به هۆی گه‌رم بوونی له ڕاده‌به‌ده‌ر تووشی ته‌قینه‌وه و ئاگركه‌وتنه‌وه بووه به‌ڵام هاوكات به ئاماده بوونی پێنج ئۆنۆمبیلی ئاگركوژێنه‌وه به خێرایی له ناوه‌نده‌كه هاوڕی له گه‌ڵ ١٦ كڕیكاری ئاگركوژێنه‌وه، ئاگره‌كه كونتڕۆڵ كراوه به بێ هیچ خه‌سارێكی گیانی و ماڵی به‌رچاو ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ته‌نیا چه‌ن كاژێرێك دوای ئه‌وه “مسته‌فا ڕه‌جه‌بی مه‌شهه‌دی”، وته‌بیژی پیشه‌سازی و ئیداره‌ی كاره‌بای ئه‌و وڵاته، هۆكاری سه‌ره‌كی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌نیا پێكدادانی یه‌كێك له تڕانسه‌كانی ئه‌و وزه‌خانه ناو بردووه و به ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ته‌سنیمی ڕاگه‌یاندووه كه هیچ چه‌شنه ته‌قینه‌ویه‌ك له وزه‌خانه‌ی زه‌رگان له نزیكی شاری ئه‌هواز ڕاپۆرت نه‌كراوه و ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها به پێی وته‌كانی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئیداره‌ی كاره‌بای وڵاتی ئێران، له ئێستادا یه‌كه‌ی هه‌ڵمی ئه‌م وزه‌خانه سه‌رقاڵی ئیش كردن و كه‌ڵك وه‌رگرتنه، به‌ڵام یه‌كه‌ی گازی ئه‌و ناوه‌نده له ئێستادا له مه‌دار ده‌رچووه و چالاكییه‌كانی ڕاگیراوه.
ڕۆژی شه‌ممه هه‌روه‌ها ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ئێرنا باسی له ته‌شه‌نه‌كردنی گازی كۆلۆر له كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێترۆشیمی كاروون و ئازار به‌ركه‌وتنی ٧٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌م ناوه‌نده به هۆی هه‌لمژینی ئه‌و گازه كردووه. به پێی وته‌كانی به‌رپرسی بارودۆخی نائاسایی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری ماهشهر ئه‌م ڕووداوه پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه دوابه‌دوای ئه‌وه ڕوویداوه كه له‌كاتی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی گازی كۆلۆر له كۆگا تایبه‌ته‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، شوینی پێكه‌وه‌لكانی ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی پێوه‌ندیدار تووشی كیشه و لێكترازان بووه و گازی كۆلۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ته ناو گۆڕه‌پانی ناوه‌نده‌كه و له ده‌رئه‌نجامدا ٧٠ كه‌س له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده به هۆی هه‌ڵمژینی گازی كۆلۆر بۆ ناو سییه‌كانیان تووشی ئازار و ناڕه‌حه‌تی بوون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌نده ته‌ندرووستییه‌كانی پێوه‌ندیدار بۆ چاره‌سه‌ری خیرای پزیشكی و پاراستنی گیانیان له به‌رانبه‌ر خنكان و ئازار بۆ سییه‌كانیان. ئه‌م به‌رپرسه رایگه‌یاندووه هۆكاری سه‌ره‌كی له ژێر پشكنیندایه و تا ئێستا هۆكاره‌كان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.