له شاری جزیره‌ی باكووری كورستان لە ژێرزه‌مینێكدا 50 هاوڵاتی گیریان خواردووه و پاشان 20 لەو هاوڵاتیانە شه‌هیدبوون و ئه‌وانی تریش برینداربوون.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەكان، بەهۆی هێرشی هێزە ئه‌منیه‌كانی تو‌ركیاوە له گه‌ڕه‌كی سووری شاری جزیره‌و له نزیك هۆتێل كه‌ره‌م له ژێرزه‌مینی بینایه‌كەدا 20 هاوڵاتی شه‌هیدبوون و 30 تریش برینداربوون.
ئاژانسی دیجله له زاری باوكی ده‌ریا كۆچ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له ناوچه‌ی میلاسی شاری جزیره كه یه‌كێكە له‌و هاوڵاتیانه‌ی له ژێرزه‌مینه‌كەدا گیریانخواردووه ،
ئه‌مڕۆ به ته‌له‌فۆن پەیوەندی به باوكیەوە کردووەو پێیڕاگه‌یاندووه كه له‌و ژێرزه‌مینەدا نزیکەی 20-25 هاوڵاتی به سووتاوی شه‌هیدبوون،
هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌وانی تریش شه‌هید بكه‌ن.
هاوكات فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیه ناوچەى بەروارى باڵایان لە سنوورى قەزاى ئامێدى لە پارێزگاى دهۆک بۆردومان کرد و بەهۆى بۆردومانەکەوە پردێکى سەر ڕووبارى خابیریان وێران کراوە.
دوێنێ ١٠ى فێوریه ی ٢٠١٦ لە کاتژمێر ١١ى پێش نیوەڕۆدا فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا لە سنوورى پارێزگاى دهۆک ناوچەیەکى بەراوریى باڵا، کەسەر بە ناحیەى کانى ماسێیە لە قەزاى ئامێدى بۆردومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیه دەورووبەرى گوندی کێستەیان کردووەتە ئامانجى بۆردومانەکەیان و سێ بۆمبیان بەسەر پردێکدا لەسەر ڕووبارى خابیر بەرداوەتەوە و پردەکە بە تەواوەتى وێران بووە
له لایه‌كی دیكه‌وه پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانى سوید وەزیری دەرەوەی حکومەتى ستۆکهۆلمى بانگهێشتکردووە بۆ ئەوەی بزانێ هەڵوێستی سوید چییە
لەبارەی گەمارۆدانی شارەکانی باکووری کوردستانەوە.
جەبار ئەمین ئەندامی پەرلەمانی سوید ده‌ڵێ “لە ڕێگای نووسراوێکەوە وەزیری دەرەوەی سویدم بانگهێشت کردووە بۆ نێو پەرلەمان بۆ تاوتوێکردنی گەرمارۆدانی شارەکانی باکووری کوردستان و ئەو تاوانانەی دژی مرۆڤایەتیی لە تورکیادا ئەنجام دراون