ئەمڕۆ شه‌ممه 27 فیبریوه‌ری کاتژمێر 4ی ئێواره، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی به به‌شداری کوردستانیانی دانیشتووی له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که، دوکتور هێرۆ به‌خێر هاتنی میوانانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کرد‌و، پاشان دوکتور محه‌ممه‌د شه‌ریف مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ری چه‌ند کتێک سه‌باره‌ت به دیپلۆماسی کورد له گه‌ڵ رۆژئاوا، بابه‌تێکی هه‌ره گرنگی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بوو. ناوبراو سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوای کوردستان، فایلێکی دیکۆمه‌نتارییه‌وه پێشکه‌ش به به‌شداربوان کرد.
دوکتور محه‌ممه‌د، بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک، خاڵ به خاڵ، تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی که له رۆژئاوای کوردستان پێک هاتبوو، هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، چۆنیه‌تی ئاوادان کردنه‌وه‌ی شاری کۆبانی، چۆنیه‌تی هاوکاری کردنی رۆژئاوای کوردستان له هه‌موو بوارێک‌دا، هێرشی هاوپه‌یمانان و ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ هاوکاری کردنی کۆبانی، بابه‌تی هه‌ره گرنگی ئه‌و کۆبونه‌وه‌ی بوون.
دوابه‌دوای وته‌کانی دوکتور محه‌ممه‌د، به‌شداربوان ڕاونگه و بۆچوونه‌کانی خۆیان هێنایه به‌ر باس بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کۆبوونه‌وه‌که. له لایه‌کی دیکه‌وه کۆمه‌ڵیک به‌شداربوانی رۆژئاوای کوردستان سپاسی خه‌ڵکی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانیان کرد.
به‌شداری کردنی چه‌ند چالاکوانێکی خه‌ڵکی ئینگله‌ند له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ته‌وه‌رێکی هه‌ره گرنگ بوو سه‌باره‌ت به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی رۆژئاوای کوردستان.
کۆبوونه‌وه‌ەکە ماوه‌ی 3 کاتژمێری خایاند.