ئه‌مڕۆ کاتژمێر 2 پاش نیوه‌ڕۆ به مه‌به‌ستی مه‌حکووم کردنی هێرشه‌کانی ڕێژیمی تورک بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، خۆپێشاندانێک به به‌شداری سه‌رجه‌م کوردستانیانی دانیشتووی له‌نده‌ن به‌ڕێوه چوو.
خۆپێشانده‌ران به درووشمی جۆراوجۆر له به‌ر ده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیه بێزاری خۆیان به ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمی تورک ده‌ربڕی و، داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی بریتانیا کرد که هه‌ڵوێستی شیاویان هه‌بێ له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی ڕێژیمی تورکیه بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان.
ئه‌م خۆپێشاندانه بۆ ماوه‌ی 2 کاتژمێر به‌ڕێوه چوو دواتر نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ده‌فته‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا کرا.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه له‌نده‌ن: خۆپێشاندانێک له به‌ر ده‌م باڵوێزخانه‌ی تورکیه به‌ڕێوه چوو