ئه‌مرۆ شه‌ممه رێکه‌وتی ٠٢/٠١/٢٠١٦ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان له راگه‌یندراوێک‌دا بڵاوی کرده‌وه که رێبه‌ری شیعه‌کانی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ تاقمێک له کادیرانی ئه‌لقاعیده له‌م وڵاته له سێدارە دراون، ئه‌وه له کاتێک‌دایه که پێشتر عه‌ره‌بستان خۆی یه‌کێک له پشتیوانانی ئه‌لقاعیده بوو. له‌سێداره‌دانی رێبه‌ری شیعه‌کانی عه‌ره‌بستان له‌گه‌ڵ تاقمێک کادێری ئه‌لقاعیده به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ێ که هه‌ر ئیستا عه‌ره‌بستان له یه‌من خه‌ریکی شه‌ر به دژ شیعه‌کانه و ئه‌لقاعیده‌ش به‌شێک له به‌ره‌ی شه‌ر له یه‌من پێک ده‌هێنێ، ده‌توانێ ئاراسته‌ی شه‌ر له یه‌من و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوین بگۆرێ. ماوه‌یه‌ک ده‌بێ ده‌نگۆی پێوه‌ندی نێوان رێبه‌رانی ئه‌لقاعیده له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منی و ناوه‌نده‌کانی نیزامی کۆماری ئیسلامی بڵاو بۆته‌وه و خاوه‌ن رایان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که ئه‌لقاعیده و ئێران رێککه‌وتنێکی نهێنیان له نێوان دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه زۆر له‌وه ده‌چێ که ئه‌لقاعیده هه‌م له یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ شیعه‌کانی حه‌وثی ببنه به‌ریه‌کی دژ به عه‌ره‌بستان و هه‌م له رۆژهه‌ڵاتی ناوین رێککه‌ون له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و به دژ به‌رژه‌وه‌ندێکانی عه‌ره‌بستان بکه‌ونه جموجۆڵ و کرده‌وه‌ی توند نیشان بده‌ن، ئه‌وه له کاتێک‌دایه که ئه‌مرۆ وته بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م کاره‌ی عه‌ره‌بستانی کرد و هه‌ره‌شه‌ی تووندی له کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستان کرد.