وەرگێڕلە سۆئێدییەوە :حامید مائیلی
بەشی ٢
ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی
ده ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی دا، نه‌ته‌وه به ئه‌وانه ده‌گوترێ که خاوه‌نی فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شن . به ئه‌ندامبوونی ئه‌وتۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه به ته‌واوی ئاره‌زومه‌ندانه‌یه وه‌ک (وه‌رگرتن و وه‌لانانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه ) و نه ئیرسی یه ( منداڵی ئه‌ندامان ده‌کرێ به بێگانه دابنرێن ئه‌گه‌ر به فه‌رهه‌نگێکی دیکه‌دا گه‌وره بووبن)
ناسیونالیزمی چینی نموونه‌یه‌که بۆ ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی ،به‌شێکی ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر بوونی ئه‌و جێوازییه فه‌رهه‌نگییانه له مه‌ڕ که‌مایه‌تییه‌کانی جۆراوجۆر له چین ، هه‌ر وه‌ها ئه‌و تاقمه زۆره له‌و چینییانه که لانه‌واز و هه‌ڵوێدان ( نیزیکه‌ی 60 میلیۆن تا ساڵی 2005 ) .ناسیونالیزمی چینی ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی تایوان یش که خۆی دووڕگه‌یه‌که به چینی داده‌نێ .
ئه‌وه‌یکه زۆر سرنجڕاکێشه ده ناسیونالیزمی فه‌رهه‌نگی چینی دا ئه‌وه‌یه که زۆر هه‌ڵپێچراو وئاڵۆزه. له باری مێژوویییه‌وه ته‌نانه‌ت شوێنه‌کانی نیزیک به جوغڕافیای چین یش ده‌گرێته‌وه وه‌ک مه‌غولستان ، نیو دووڕگه‌ی کوره ، وێهتنام ، مییانمار( بورمه‌ی پێشوو ). ده مه‌فهومی چینی دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی که به په‌یوه‌ندی خوێنی ده‌چنه‌وه سه‌ر چینییه‌کان ، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی وا ده وڵاتانی دیکه‌شدا ده‌ژین به‌ڵام به نیژاد چینین وه‌ک سه‌نگاپوورییه‌کان ، ئه‌و چینییانه که له وڵاتانی ئه‌فریقا ،ئه‌مریکا ، ئاسیا ، ئوستڕالیا و ئوروپا دا ده‌ژین ،ده‌گرێته‌وه . وادیاره ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئه‌و وڵاتانه‌ی که تاقمێکیان وه‌ک که‌مایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی چینی یه‌کان ده‌که‌ن ،هه‌ر به چنییان له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن . هه‌ر له‌به‌ر وه‌شه که مه‌غوله‌کان به که‌مایه‌تێکی چینی داده‌نرێن ئه‌گه‌ر چی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه خۆی کۆماری مه‌غولستان یش هه‌یه .
سه‌رده‌می ئیمپڕاتوری مه‌غوله‌کان ده سه‌ده‌ی 12 زایینی‌دا به‌شێکی زۆر له ئاسیا و ئوروپایان داگیرکرد و هێنایانه ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیان . ده نێو وانه‌دا ده مێژووی نووسراوی چینییه‌کاندا ئه‌وه‌ش هاتووه که که‌مایه‌تیێکی چینی ده‌سته‌ڵاتی له چین به‌ده‌سته‌وه گرت ، وپاشان په‌ره به‌و ئیمپڕاتورییه‌ی چینی درا . بۆیه‌شه سه‌رده‌می ئیمپڕاتوری مه‌غوله‌کان له چین به ماوه‌یه‌ک داده‌نرێ که جێی شانازی و مه‌زنایه‌تی چینییه‌کانی پێوه دیاره ، ئه‌و ده‌م که ده‌سته‌ڵاتی چین له ئاسیا وه تا ئوروپایه‌ی له ژێر ڕکێفی خۆیدا ده‌دی ، هه‌ڵبه‌ت بێجگه له‌و ماوه‌یه‌ی که چینییه‌کان له ژێر ده‌سته‌ڵاتی مه‌غوله‌کاندا بوون .
ناسیونالیزمی دینی
ناسیونالیزمی دینی به ڕه‌وتێک ده‌گوترێ که له سه‌ر بنه‌مای دینێکی هاوبه‌شی یه‌کگرتوو دامه‌زرابێ ،ئه‌غه‌ڵه‌ب فاکتۆڕی دیکه‌شی ده‌گه‌ڵ ئاوێته‌یه وه‌ک فه‌رهه‌نگ ، نیژاد و زمان . ئه‌گه‌ر ئه‌وتۆ ده‌وڵه‌تێک پێناسه‌ی خۆی که زۆرتر له ئوسولی دینه‌وه وه‌رده‌گرێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته زیاترده‌وڵه‌تێکی تێئۆکڕاسی یه تا ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی . زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانه‌ی که نیژادی و فه‌رهه‌نگین ڕوانگه‌یه‌کی دینیشیان پێوه‌دیاره ، به‌ڵام زیاتر وه‌ک یه‌ک ڕه‌گاژۆیی بۆ تاقمێک نه‌ک وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی بۆ مه‌به‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له ڕاست ویستی نه‌ته‌وایه‌تی .
ناسیونالیزمی ئیرله‌ندی کاتۆلیکی یه ، وزۆربه‌ی ڕێبه‌رانی ناسیونالیزمی ئیرله‌ندیی یه‌کان ده‌و سه‌ت ساڵانه‌ی دواییدا کاتۆلیک بوون ، ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی ئه‌وناسیونالیستانه‌ی پێشووشیان ده سه‌ده‌کانی 18شدا پڕۆتستان بوون . ناسیونالیزمی ئیرله‌ندی له تێئۆریی یه‌کی کاتولیکانهی تایبەتەوە سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه ،ته‌نانه‌ت هێندێک پڕۆتستان له ئیرله‌ندی باکوور مه‌ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه که ئه‌وتۆ تێئۆرییه‌ک به سه‌روه‌ڵاته یه‌کگرتووه‌که‌یاندا داسه‌پێندرێ . هه‌ر به شێوه‌یه‌کی وێچوو به‌ڵام ده فۆڕمی سەهیوونیزم دا که له سه‌ر بنه‌مایه‌کی فه‌رهه‌نگی یه‌هوودی و نیژادی یههوودییە ، ئه‌گه‌ر دینداری سەهیوونیزم یش هه‌بێ و ئاسه‌واری به زۆرانه‌وه دیبیندرێ .
ده دونیای ئیسلامدا باسی سه‌ر له‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی پانئیسلامیزم دهگۆڕیدایه .به‌دوای دابه‌شکردنی هیندوستان لەللایەن بریتانیایی یهکانەوە ،ناسیونالیزمی هیندی ئه‌غڵه‌ب ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ هیندوئیسم دا ، سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌شنێکی جیهانییانه‌ی دژ به کۆمۆنیزم هاتووه . ده هیندوستانی مۆدێڕنی ئه‌وڕۆییدا چه‌شنێ هیندوناسیونالیزم بووه‌ته باو که ئه‌غڵه‌ب لایه‌نگری له حیزبی Bharativa Janata وRashtrya Swayamsevak Sangh ده‌که‌ن . ناسیونالیزمی دینی وه‌ک پرنسیپێکی لێک گرێدراوی باوه‌رێکی ئۆرتۆدۆکسی هاوبه‌ش و نه‌ته‌وه‌یی سه‌ر به‌کلیساکانی ئۆرتۆدۆکس له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوروپای ڕۆژهه‌ڵات وتەنانەت ده ڕووسییه‌ی فیدڕالیش دا وەبەرچاو دەکەوێ .
ناسیونالیزمی دیاسپۆڕا (هەندەران)
مه‌به‌ست له ناسیونالیزمی هه‌نده‌ران پێی ده‌ڵێ :ناسیونالیزم له ڕێگای دووره‌وه. ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئه‌غڵه‌ب هه‌ستی ناسیونالیستی له هه‌نده‌ران یان غوربه‌ت ده‌بزوێ بۆ نموونه ئیرله‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ، لوبنانییه‌کانی ئیسکاندیناوی و ئه‌مریکای باشوورییه‌کان و ئه‌فریقاییه‌کان و ئه‌رمه‌نییه‌کانی ئوروپا و ئه‌مریکا . بنێدیکت ئاندرسۆن لەمەڕئەوتۆ ناسیونالیزمێک ده‌ڵێ :وەک بناخه‌ی کێوێک ده‌چێ که به‌دیاره‌وه نییه ، چونکوو ئه‌و ئینسانانه‌ی ده‌یانه‌وێ هه‌ست به ئه‌وتۆ نه‌ته‌وه‌یییه‌ک بکه‌ن کە ده‌ڕاستیدا نایانه‌وێ کۆمه‌ڵگای خۆیان به داپلۆسین بده‌ن . جێوازی بنه‌ڕه‌تی ده نێوان پان ناسیونالیزم ودیاسپۆڕا ناسیونالیزم ده‌وه‌دایه که ئه‌ندامانی ناسیونالیزمی دیاسپۆڕا ئیدی ده نێو نیژاد و وڵاتی خۆیاندا ناژین . ده فۆڕمی تایبه‌تی سەهیوونیزم دا بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له غوربه‌ت نوێنه‌رایه‌تی وڵاتی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌کا که ده‌یه‌ویست جارێک بۆ هه‌میشه دوایی به ژیانی ئه‌و خه‌ڵکه له هه‌نده‌ران بێنێ و لە زێدی باب وباپیرانیان نیشتەجێیان بکا.
ناسیونالیزم و ئیمپریالیزم
ناسیونالیزم وه‌ک ئیدئۆلۆژییه‌کی خاوه‌ن پرنسیپ ، هه‌ڵگری بیری داگیرکاری و په‌ره‌پێدان به داگیرکاری نییه . هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی خاوه‌ن وڵاتێکه ئه‌گه‌ر مانه‌وه و ئه‌منییه‌تی وڵاته‌که‌ی نه‌که‌وتبێته مه‌ترسییه‌وه ،چاوی ته‌ماحی له خاکی هیچ وڵاتێک نییە به مه‌به‌ستی به‌رفره‌وان کردنه‌وه‌ی وڵاتی خۆی.ناسیونالیسته‌کان ده سه‌ده‌ی 18 دا دژ به سیستیمی ئیستیعماری ده‌ستیان به به‌ربه‌ره‌کانی کرد.ئه‌و به‌ربه‌ره‌کانییه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا که پییده‌گوترا ”مه‌ڵبه‌ندی ناشاره‌ستانییه‌تی ” کە ئاوێتەی تووند وتیژ بوو به تایبه‌ت له ئه‌فریقایه .ئه‌وان(ئیستیعمارچییەکان) پێداگریان له سه‌ر ئه‌وه بوو ئه‌و چاره‌نووسه‌ی که‌له ناو خۆوه به تووشیان هاتووه هۆی کڵۆنیالیست بوونیانه . هۆی ده‌ست له کڵؤنیالیستی کێشانهوهشیان شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بوو کەوەک پرەنسیپیک قهبڵاندیان و سەلماندیان کهههرێمهکانی نه‌ته‌وه‌یی کە داگیرییان کردووە دیاریکراون وتایبه‌تن به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و دەبێ لێیان بکشێنەوە . دیسان ئه‌وه‌ش نه‌یتوانی به‌ر به هێرشی چه‌کدارانه له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتان بگرێ .به‌ڵام به دوای ئه‌و ئیعترازانه‌دا ،بوو بە قانوونێکی نێو نەتەوەیی که هیچ پاساوێکی سەلماو لە ژێر هیچ بیانوویەکدا بۆ داگیرکاری وڵاتانی دیکە دەگۆڕێدا نییه .
ناسیونالیزم له ڕه‌وانگه‌ی مێژوویی یه‌وه
ئه‌گه‌ر چی تا ڕاده‌یه‌ک زۆرایه‌تی له سه‌ر ئه‌وه کۆکن له ناسیونالیزم ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسی یه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وەیکه نه‌له چاخی ڕۆشه‌نگه‌ری ئوروپا و نه له شۆڕشی فه‌رانسه کۆنتر نییه ، بۆچوونی ناسیونالیزم وه‌ک پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی،پێداویستییه‌کان ،مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی لێده‌که‌وێته‌وه.سوێرکر سوێرلین ده کتێبی ( ده‌نگی گه‌ل )سێ ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی ده لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ناسیونالیزمدا ده‌خاته به‌رچاو ١_تێئۆری کردەوە گرایی funktionalism،٢_تێئۆری مێژوویی, historism ،٣_تێئۆری ڕه‌سه‌نایه‌تی نیژادی وزمانی , primordialism) ،ئەو لە سەر ئەو باوەڕيیە بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی ده‌توانرێ ئه‌و سێ ته‌وه‌ره‌یه بخرێنه چوارچێوه‌یه‌کی مۆدێرنی ئه‌وڕۆیی و بە پێواری خاڵەکانی مافی مرۆڤ بگونجێندرێن .
داڕشنی تێئۆری مۆدێڕنانه
داڕشتنی تێئۆری مۆدێرنانه‌ی بۆ ”پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ” وه‌ک شتێکی داڕێژراو ، ڕاهاتوو و به مەبەستی بهرهوپێشوهبردنی ڕه‌وتێک دادەنرێ . ئه‌وه‌ش به‌و واتایه نییه به پێی هه‌ر تاریفێکی قه‌ڵب یان به دوور له ڕاستی وبێ ڕیشە دە ڕابردوودا شتێک بخولقێندرێ.
ده‌و سه‌دانه‌ی دواییدا ئه‌و تێئۆرییه مۆدێڕنانه به‌ته‌واوی بوونه باوی حاکم ، به‌ڵام توێژینه‌وه‌ی ئه‌و دواییانه له مه‌ڕ مێژوویی و ئه‌زموونی ، لانیکه‌م له سۆئێد یارمه‌تیده‌رێکی پڕبایخ بوون بۆئه‌و ڕوانگه و بۆچوونانه له سه‌ر نیژاد .ئاکامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه لێک نیزیکبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ودوو ڕوانهگهیانهی بدواوه بووه ، به‌ڵام هێشتا تێڕوانینه‌کان هه‌ر به‌جێوازی ماونه‌تەوه تا ئه‌و جێگایه باسه‌که دێته‌وه سه‌ر”خه‌ڵکی هاسایی” و” پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ”یان هی نیژادی ده سەردەمی کۆندا .
له سۆئێد ده ساڵه‌کانی 2000 دا تاقمێک مێژووزان وه‌ک Harald Gustafsson , Jonas Nordin , Jens Lerbomو هێندێک که‌سی تریش تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو و سرنجڕاکیشانه هێندێک له‌و خاڵانه‌یان دایه به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێتر که ئه‌و تێئۆرییه نوێیانه‌ی له مه‌ڕ نه‌ته‌وه دادەڕێژرێن وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی مۆدێڕن سه‌یر بکرێن . هێندیکیشیان توانیان نیشانی بده‌ن که ئاسه‌واری ڕیشه‌ی پێناسه‌ی مۆدێڕنی سۆئیدی ده سه‌قامگیر کردنی ڕه‌وتی به ده‌وڵه‌تبوونی ده سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا بدۆزرێته‌وه ،هێندیکیشیان زۆر به‌رچاوانه به‌رینی و به‌ربڵاوی ئه‌و پێناسه نهتهوهیییه ده سه‌ده‌کانی 15 دا ده‌بینرێنه‌وه .
لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ناسیونالیزم
گێلنر (Gellner ) که یه‌کێک لهلێکۆڵهروهکانی چه‌مکی ناسیونالیزم وداهێنه‌ری تێئۆری چه‌مکی ( پێناسه‌ی مۆدێڕن mordernistisk identitets و تێئۆری ناسیونالیزم nationalitetsteorin ) بووه . نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی نوێنه‌رایه‌تی ڕازی بوونێکی دڵخوازانه وته‌وژمێکی ڕه‌خنه‌گرانه له ڕاست ناوه‌رۆکی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه ده‌کا. ئه‌و کاکڵی تێزێک که‌له سه‌رده‌می تێئۆری ڕیشه‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی نیژادی و زمانی کەله لایه‌ن قوتابییه‌کی خۆی به نێوی Anthony D.Smithخولقێنرابوو ، شیده‌کاته‌وه .ڕوانگه‌کان له سه‌ربایخی نیژاد بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناسیونالیزم ته‌نیا بێ هێزی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی به مه‌به‌ستی ده‌نگۆ سازکردنی لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌و هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌وه که پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نیا له سه‌ر بنه‌مایه‌کی هاوبه‌شی نیژادی یان مێژوویی یه‌وه بێ . لێکۆڵینه‌وه‌ی Gellner به پێچه‌وانه‌وە زۆرمۆدێڕنانه‌یه .کاتێکی ئینسان چاخی کشتوکاڵی به‌جێهێشت و ڕوویانکرده ژیانی شاره‌ستانی ، فه‌رهه‌نگی جوتیاریش خۆی ده‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه گونجاند که له پێداویستییه‌کانی بنەمایی ناسیونالیزم بوون. ناسیونالیزم هونه‌رێکی سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی سه‌نعه‌تییه . لێکۆڵینه‌وه‌کە نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستییەیە که کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی ده‌بته هۆی له‌ت وکوتکردنی ورده‌کۆمه‌ڵگاکانی کشتوکاڵی که ده کۆمه‌ڵگایه‌کی گه‌وره‌تری کڕین وفرۆشتن و ئاڵوگۆڕی زانیارییه‌کاندا خۆیان ده‌بیننه‌وه . به جێگۆڕکی کردنی زیاتری هێزی کار و که‌لوپه‌ل و پێکهاته و ڕێکخراوه بۆ کڕین و فرۆشتن ، خوێنده‌واری و زانیاری سه‌ریانهه‌ڵدا .
ناسیونالیزم بوو به ته‌نیا ئیدۆئۆلۆژی بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و کۆمه‌لگایانه به درێژایئ مێژوو لێکترازابوون . که‌سێک ده توێژی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگادا وه‌ک . کارمه‌ند ، موهه‌ندیس ، ڕووناکبیر به هۆی هه‌ڵاواردنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌کانه‌وه به‌وه گه‌یشتن که نوێنه‌رایه‌تی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان وه‌ستۆبگرن . له ڕێگای زانسته پێشکه‌وتووه‌کانی وه‌ک ئارکۆلۆژی (لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی وا ده‌ژێر زه‌ویدا حەشاردراون) ،فیلۆلۆژی (زمان‌ناسی )، ئانتڕۆپۆلۆژی (مرۆڤناسی ) ،ئێتنۆلۆژی ( نیژادناسی ) ، ژێئۆگڕافی ( جوغڕافیایی ) و ..هتد ،نه‌ک هه‌ر پاساوی زانستی بۆ مێژووی نه‌ته‌وه‌یین بگره بۆ میرات وه‌ک که‌سایه‌تێکی فه‌رهه‌نگی کۆنی نه‌ته‌وه‌یی که‌وتنه بەردهستان . له‌مه‌ودواوه ده‌بێ وه‌ک نه‌ته‌وه به‌و ئه‌رکه بزانین ، که ناسیونالیزم وه‌ک ده‌ستکه‌وتێکی نیژادی ،به‌سه‌رچوو ، هه‌ڵقوڵاو سه‌یر نه‌که‌ین . ناسیونالیزم له سه‌ر بنه‌مایه‌کی قووڵی زانستی و پێویست به خوێندوارێکی به‌رزی فه‌رهه‌نگی وه‌ک پارێزهرو نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی داڕێژڕاوه . به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی نه‌ته‌وایه‌تی له جێ دانراوی به سێکولارهکردنی بۆچوون وداب ونه‌ریتی مه‌زهه‌بی سه‌رده‌می کشتوکاڵی ، بۆیه‌شه نابێ له ده‌ستپێکه‌وه بپرسین که ئه‌رێ ده‌وڵه‌ت چۆن پێکهات به‌ڵکوو ده‌بێ بپرسین بۆ پێکهات ؟ وڵامی ئه‌و پرسیاره له لایه‌ن گلنڕ (gellner) به بنه‌مایه‌کی ماتریالیستی ده‌درێته‌وه وده‌ڵێ :وێڕای گه‌شه‌ی جوغڕافی و هه‌ره‌وه‌زی کۆمه‌ڵگایی هه‌ستی پێویست بۆ یه‌کگرتوویی فه‌رهه‌نگی و چۆنیه‌تی ژیان سه‌رهه‌ڵده‌دا . نه‌ناسراوی که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ مه‌رجی ڕێکخراوه‌یی بۆ فه‌رهه‌نگی یه‌کده‌ست ،هه‌ڵخڕێنه‌ری پێداویستییه‌کانی ئه‌و یه‌کگرتوویی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی یه. لێره بۆوه‌یکه دیکتاتۆرێکی کاتی دابمه‌زرێ ،سیستیمێکی ئابووری ده‌وڵه‌تی و پێکهاته ئابوورییه‌کانی ده‌وڵه‌تی وخولقاندنی فۆڕمۆڵێکی زۆر کارا وبه هێز له پێش چه‌مکی نه‌ته‌وه دێته‌ئاراوه نه به پێچه‌وانه‌که‌ی که ئه‌و ناسیونالیزمه که نوێنه‌رایه‌تی ئێعتیبارێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کا .جاده‌وڵه‌ت بۆیه داده‌مه‌زرێن که چون بە پێویست دەزانرێن نه‌ک چون ئه‌وان سروشتین .
دەوڵەتی نەتەوەیی
ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ده‌وڵه‌تێکه که له سه‌ر بنه‌مای مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ک هاتۆته دی .ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن چون نوێنه‌رایه‌تی شارۆمه‌دانێک ده‌که‌ن که له‌باری نیژادییه‌وه یه‌کن . لێکسیکۆنی بۆنیه‌رز (bonniers lexikon ) ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئاوا تاریف ده‌کا وده‌ڵێ : جوغڕافیایه‌کی دیاریکراو و سنووردار که زۆربه‌ی دانیشتوانی خاوه‌ن یه‌ک زمان ، یه‌ک فه‌رهه‌نگ یەک داب و یەک نەریتی هاوبه‌شن .ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
نۆڕوێژ سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که ده‌گه‌ڵ سۆئید بووی ده ساڵی 1905 دا ده‌دی ،ده‌کرێ وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ تێگه‌ییشتن له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێهێنینه‌وه . ده ماوه‌ی ساڵه‌کانی 1900 که سه‌رده‌می وه‌لانانی کۆلۆنیالیسته‌کان بوو، زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که ژێرده‌سته‌ی ئه‌و کۆلؤنیالیستانه بوون ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان به گوێره‌ی ویستی خۆیان دامه‌زراند له‌وانه،وه‌ک وییه‌تنام 1954 و بنگلادش 1971 .
بنیاتنانی نه‌ته‌وه و سیاسه‌تێکی فره چه‌شنی
گرینگرترین که‌ره‌سه بۆ بنیاتنانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک خوێنده‌واری لانیکه‌م 3تا 9 ساڵ به زمانی نه‌ته‌وه‌یی(زگماکی ) ، هێنانه‌گۆڕێی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی ، و هیمای نه‌ته‌وه‌یی(ئاڵا وسروودی نه‌ته‌وه‌یی ) وهه‌ر شتێکی دیکه‌ی که باس له نه‌هێشتنی ئاسمیله‌کردنی نیژادێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا که تێیدا ده‌ژین بکا . ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێهه‌وێ سه‌ربکه‌وێ ،ده‌بێ پێناسه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری وەک پێناسەیەک بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی دیاری بکا ،نه‌ک ئه‌و شته سه‌رتاییانه‌ی که خۆیان وه‌ک نیژاد ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت دا دبیننه‌وه . ئه‌وه ده‌توانێ خولقێنه‌ری گیر وگرفت بن ده دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک له لایه‌ن یه‌ک نه‌ته‌وه‌وه کە له‌و جێگایه‌ی ڕەو و لانەوازی دێمۆگرافی ده‌گۆڕێ .بۆ نموونه چلۆن ”سۆئێدی” بوون خۆی ده‌گه‌ڵ شارۆمه‌ندبوون له سۆئێد و هه‌روه‌ها ده‌گه‌ڵ ئه‌و ڕیشه نیژادییه‌ی که ئه‌و ده‌گرێته‌وه گرێبدا .
لێکدانه‌وه‌ی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بنه‌مایه‌که ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ ناوه‌ندی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی سیاسه‌تی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران وه‌ک شارۆمه‌ندی سۆئێدی . به‌دوای ساڵه‌کانی 1990 دا ئه‌و بۆچوونه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی که‌م تا زۆر جێ خۆی دا به بۆچوونی گلوبالیزه‌کردن ، فره فه‌رهه‌نگی ،یان فره نیژادی و فره مه‌زهه‌بی . ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌وێوه نه‌خشی خۆی وه‌ک خانه‌خوێیه‌کی دڵفراوان وبه ته‌حه‌ممول ده چوارچێوه‌ی هه‌ڕیمی خۆیدا وه‌ستۆ ده‌گرێ .
درێژەی هەیە…