Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لاوێکی کوردی خه‌ڵكی شاری بۆکان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا

لاوێکی کوردی خه‌ڵكی شاری بۆکان لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا

0
1373

بەپێی ئەو هەواڵانەی بە “ڕۆژی کورد” گەیشتوون، گەنجێکی شارستانی بۆکان بە هۆکاری ناڕوون و نادیارەوە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەست بەسەر کراوە.

ڕێکەوتی ٢١ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ، لاوێکی بۆکانی بە ناوی سیروان کەماڵی لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوی لە ناو ماڵی باوکی لە لایەن سێ مەئمووری ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکانەوە قۆڵبەست و دەست بەسەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەست دا نیە.

سیروان کە دەگوترێ لاوێکی کرێکارە و بە هۆی پیری و پەک کەوتەیی باوکی تەنیا ناندەری بنەماڵەکەیەتی، کەسێکی کرێکارە و شیمانەی کار و چالاکی سیاسی لێناکرێت.

بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە جیاتی دانی هەواڵ و زانیاری لەمەڕ دۆخی سیروان بە بنەماڵەکەی، لە وڵامی دایکی ناوبراودا گوتوویانە کوڕەکەت کەسێکی گەندەڵ و فاسیدە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، گرتن و دەست بەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی خۆرهەڵات بەرەو زیادبوونە.

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، تا ئێستا ئیدارەی ئیتلاعات لە چەند شار بە شێوەی تەلەفوونی شەش چالاکوانی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسبەی پەردە لەسەر نەخشەی گەشتیاری شاری بۆکان لادەدرێ
بابەتی دواتربەرپرسێکی ڕووسیە بۆ ئەسەد: درێژەدانی شەڕ بە هەر نرخێک، مەترسیدارە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان