Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لاوێکی کوردی دەستبەسەرکراو ماوەی حەفتەیەکە چارەنووسی ناڕوونە

لاوێکی کوردی دەستبەسەرکراو ماوەی حەفتەیەکە چارەنووسی ناڕوونە

0
1427

لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سایین قەڵا لەپارێزگای ورمێ ماوەی حەفتەیەکە لەلایەن هێزەئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.
فەتاح رەسووڵپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سایین قەڵا حەفتەیەک لەمەوبەر لەلایەن ئیدارەی ئاگاهی ئەو شارەوە بانگهێشت کراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا دەستاودەست بە بنەماڵەکەی دەکرێت.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە ده‌ڵێ، فەتاح رەسووڵپوور کەسێکی مەدەنی بووە و هەتا ئێستا تێکەڵ بە هیچ کارێکی سیاسی و رێکخراوەیی نەبووە.

ئەو سەرچاوە ئاگادارە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بنەماڵەی ئەو لاوە دەستبەسەرکراوە هەتا ئیستا چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئاگاهیان کردووە، بەڵام لەلایەن ئەو ناوەندەوە پێیان وتراوە کە رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعات کراوە.

دەوترێت فەتاح رەسووڵپوور ماوەی ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ هێزە بەسیجییەکانی ناو شاری سایین قەڵا بە کێشە و دەمەقاڵە هاتبووە و ئەو کات بۆ ماوەی دوو رۆژ دەستگیر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەهۆکاری دەستبەسەرکردنی فەتاح لەبەردەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووراگەیاندنی پێشوەختی جێژنی رەمەزان، دەستبەسەرکرانی چوار مامۆستای ئایینی لێکەوەتەوە
بابەتی دواتررێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای کۆتایی هێنان بە هەڵاواردنی کەمینە ئاینییەکان دەکەن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان