Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران لاوێکی خه‌ڵکی شاری سه‌قز، پلەی دووهەمی ئێرانی لە کیبڕکییەکانی “مهارت”ی وەدەست هێنا

لاوێکی خه‌ڵکی شاری سه‌قز، پلەی دووهەمی ئێرانی لە کیبڕکییەکانی “مهارت”ی وەدەست هێنا

0
836

لە شازدەیەمین کێبڕکییەکانی “مهارت” (کارامەیی)دا کە تایبەتە بە پیشە سەنعەتییەکان، لاوێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز توانی پلەی دووهەم وەدەست بێنێت.

بەپێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئەم کێبڕکیانە کە هەموو ساڵێک بە بەشداری لاوانی ژێر ٢١ ساڵ لە ئێراندا بەڕێوەدەچێت، لە ڕێکەوتی ١١ی ڕێبەندان دەستی پێکرد و پاش کۆتایی و هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان “ئەمیر حاجی پیرۆتی” وەک لاوی سەرکەوتوو لە بواری “لوولەکێشی و سیستمی گەرمادە” توانی پلەی دووهەم و مێداڵیای زیو بۆ خۆی مسۆگەر بکات.

سەرکەوتوانی ئەم خولە لە کێبڕکێ جیهانیەکانی ٢٠١٧ لە “ئەبوزەبی” بەشداری دەکەن.

جگە لە “ئەمیر حاجی پیرۆتی” تیمی پارێزگای سنە توانی ٢ میداڵیای زێڕ لە بواری ڕۆباتیکی تیمی، ٤ مێداڵیای زیو لە بوارەکانی داڕشتنی گرافیک، جۆشکاری و لوولەکێشی، ٢ مێداڵیای بڕۆنز لە بواری ئاکواتڕۆنیک و ٣ دیپلۆمی شانازی لە بواری بەرهەمهێنانی تیمی وەدەست بێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومیرمنداڵێکی مهابادی وەک گۆڵپاریزی یەکەمی پارێزگای ورمی هەڵبژێردرا
بابەتی دواترئه‌منێستی : یاساكانی “حقوقی” لە ئێران هیچ ڕۆڵێكیان نییه‌

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان