ڕۆژی كورد :
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢٣ی به‌فرانبار دوكتۆر جه‌لال حاجی زاده نووسه‌ر، لێكۆڵه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی به توانای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری سه‌رده‌شت كۆچی دوایی كرد و دڵه گه‌وره‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له لێدان كه‌وت. ناوبراو ساڵی ١٣٥٤ی هه‌تاوی له گوندی به‌یتووش سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به دونیا هه‌ڵهێنا و خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له زێدی خۆی به‌رده‌وام كرد و له دوا قۆناغه‌كان دا خوێندكاری خولی كۆتایی دوكتۆرای زانسته سیاسییه‌كان بوو. ناوبراو له بواره‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی، زمان‌ناسی به هه‌ر دوو زمانی كوردی و فارسی و لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی لێكۆڵینه‌وه و كۆمه‌ڵێك وتاری به‌رچاوی نووسیوه و چالاك بووه له بواره‌كانی مێژوو و ئه‌ده‌بی زمانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و تا دوا قۆناغه‌كانی ژیانی به‌رانبه‌ر زوڵم و سته‌می داگیركه‌ر پشت به پشتی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ڕاوه‌ستاوه و ساتێك له خۆڕاگری هه‌دای نه‌داوه.
له لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی “ڕۆژی كورد” وه‌كوو ناوه‌ندێكی سه‌ربه‌خۆی ڕاگه‌یاندن گه‌رمترین سه‌رخۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و كۆمه‌ڵگای ئه‌ده‌ب و زانستی كۆردهواری ده‌كه‌ین و خۆمان به به‌شداری خه‌م و ماته‌می بنه‌ماڵه و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌زانین و هیوادارین دوا خه‌میان بیت.