كۆریای باشوور كڕینی نه‌وت له‌ ئێرانی به‌ ته‌واوه‌تی ڕاگرتووه‌

0
769

ڕۆژی كورد :
كۆریای باشوور بۆ دابینكردنی وزه‌ و سووته‌مه‌نییه‌كانی پێویستی وڵاته‌كه‌ی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه‌ به‌ زیادكردنی هاورده‌كاری نه‌وتی نه‌پاڵوێراو له‌ وڵاتی ئامریكاوه‌. له‌ نه‌بوونی ئێران دا ئامریكا بووه‌ به‌ دووهه‌مین دابینكه‌ری گه‌وره‌ی نه‌وتی كۆریای باشوور دوای عه‌ره‌بستانی سعوودی، پێگه‌یه‌ك كه‌ پێشتر به‌ ده‌ست ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ بوو.

له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران، كۆریای باشوور كڕینی نه‌وتی پێویستی خۆی له‌م وڵاته‌ به‌ ته‌واوه‌تی ڕاگرتووه‌. ئه‌م وڵاته‌ بۆ جێگر كردنه‌وه‌ی هاورده‌كاری نه‌وتی ئێران، ڕێژه‌ی هاورده‌كاری نه‌وتی نه‌پاڵوێراوی خۆی له‌ عه‌ره‌بستان و هه‌روه‌ها ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا زیاد كردووه‌. ناوه‌ندی هه‌واڵنێری رۆیتێرز ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ١٥ی فێورییه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌ سێئوول پێته‌ختی وڵاتی كۆریای باشوور نووسیویه‌تی : ڕێژه‌ی هاورده‌كاری نه‌وتی كۆریای باشوور له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینییه‌وه‌ له‌ به‌رئاوه‌رد له‌ گه‌ڵ كاتێكی هاوشێوه‌ له‌ ساڵی رابردووی زایینیدا به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی زیاتر له‌ ٥٣%ی به‌ خۆوه‌ بینییوه‌.
كۆریای باشوور له‌ یه‌كه‌م مانگی ئه‌مساڵی نوێی زایینییه‌دا هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه‌ به‌ كڕین و هاورده‌كاری زیاتر له‌ یه‌ك ملوێن و ٧٠٠ هه‌زار تۆن (٤٠٦ هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا) نه‌وتی نه‌پاڵوێراو له‌ وڵاتی ئامریكاوه‌. به‌م پێیه‌ و له‌ ئاكام دا ئامریكا وه‌كوو دووهه‌مین وڵاتی گه‌وره‌ی هه‌نارده‌كاری نه‌وتی نه‌پاڵوێراو بۆ كۆریای باشوور گۆڕدراوه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوووه‌زیری به‌رگری ئامریكا باس له‌ ڕێككه‌وتن له‌ گه‌ڵ تاڵه‌بان سه‌باره‌ت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌كان ئه‌كات
بابەتی دواتر١٠٠ چه‌كداری پاڵپشتكراو و له‌ ژێر پشتیوانیی ئێران له‌ ناوچه‌ی ئه‌دله‌ب له‌ وڵاتی سووریه‌ كوژراون

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.