ڕۆژی كورد :
سه‌رچاوه ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه‌كانی سووریه ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 1ی ئهیلوول له ڕاپۆرته‌كانی خۆیاندا ڕایانگه‌یاندووه كه له ئاكامی هێرشی مووشه‌كی هیزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كۆگاكانی چه‌ك و چۆڵی گرووپی تێرۆریستی حێزبۆڵای لۆبنان و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له باشووری سووریه، لانیكه‌م 11 چه‌كداری سه‌ر به ئێران و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د كوژراون.
به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه له نێوان كوژراوانی ئه‌مڕۆی باشووری سووریه 7 كه‌س له ئه‌ندامانی هێزه هاوشێوه سه‌ربازییه‌كانی چه‌كداری سه‌ر به ڕژیمی ئێران وه‌به‌رچاو كه‌وتوون و هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی 4 كه‌سی دیكه له قۆربانییه‌كانی ئه‌م بۆردوومانه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه بێجگه له سووری بوون. هاوكات له‌م هێرشه مووشه‌كییه‌دا بێجگه له خه‌ساری گیانی بۆ سه‌ر هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕژیمی ئیران خه‌سارێكی زۆری ئابووری كه‌وتووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی حێزبۆلای لۆبنان.
سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی 31ی ئاگووست ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌رمیی سووریه – سانا له ڕاپۆرتێكی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه سۆپای ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته له باشووری سووریه به‌ڵام هاوكات سیسته‌می دژه مووشه‌كی سۆپای سووریه ئه‌و هێرشانه‌یان دوور خستوه‌ته‌وه. به پێی وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده هه‌واڵنێرییه له هێرشی ئیسرائیل كه له به‌رزاییه‌كانی جه‌ولانه‌وه به ئه‌نجام گه‌یشتووه، دوو كه‌س كوژراوه و هاوكات حه‌وت كه‌سی دیكه بریندار كراون. هاوكات به بڕوای ڕێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریه تا ئێستا دیار نییه كه له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا هێزه‌كانی حێزبۆڵای لۆبنان خه‌سارێكی به‌رچاویان به‌ر كه‌وتبێت. سۆپای ئیسرائیل هه‌ر له سه‌ره‌تای شه‌ڕ و ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كانی وڵاتی سووریه له به‌هاری ساڵی 2011ی زایینی به دواوه تا ئێستا به سه‌دان جار هیڕشیان كردووه‌ته سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی سۆپای سووریه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌وان وه‌كوو هێزه چه‌كداره هاوشێوه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به ڕژیمی ئیران و ئه‌ندامانی گرووپی تێرۆریستی حیزبۆڵای لۆبنان.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل چه‌ندین جار به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه ڕێگا ناده‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامی خاكی وڵاتی سووریه وه‌كوو بنكه‌یه‌ك بۆ هێرش كردن بۆ سه‌ر ئیسرائیل به كار بهێنێت. به‌ڵام هاوكات له ساڵانی رابردوودا سۆپای پاسدارانی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی چه‌ند هێزێكی چه‌كداری له ژێر ناوی “پارێزه‌رانی حه‌ره‌م” بۆ پشتیوانی له حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ره‌و وڵاتی سووریه به‌رێكردووه و له‌و وڵاته جێگری كردوون.