ڕۆژی كورد :
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كانی سووریه باس له‌وه ده‌كرێت كه رۆژی دووشه‌ممه ڕێكه‌وتی ۲۷‌ی نیسان له هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانی سۆپای پاسدرانی ئێران و حێزبۆڵای لۆبنان له وڵاتی سووریه چه‌ن كه‌سێك كوژراو و برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی سووریه له‌م هێرشه ئاسمانییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی سۆپای پاسداران و حیزبۆڵای لۆبنان لانیكه‌م ۴ كه‌سی چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌ك له هێزه‌چه‌كداره‌كانی سووریه كوژراون. ناوه‌نده ڕاكه‌یاندنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سووریه وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایانگه‌یاندووه كه سیسته‌می به‌رگری هه‌وایی ئه‌م وڵاته فڕۆكه شڕكه‌ره‌كانی ئیسرائیلیان ناچار كردووه هه‌رێمی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان به جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانی خۆیان.
ڕێكخراوی چاودیری مافی مرۆڤی سووریه له پیوه‌ندییه‌كی خۆیدا له گه‌ڵ ڕایه‌له‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌لحه‌ده‌س باسی له‌وه كرد و وتی : مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هێرشه‌كانی ئیسرائیل دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی سۆپای پاسدارنی سه‌ر به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بووه و ژماره‌یه‌ك له ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به تاران له باشووری ده‌میشق پیته‌ختی وڵاتی سووریه به ته‌واوه‌تی له‌ناو براون. هاوكات به پێی وته‌كانی ڕێكخراوی چاودیری مافی مرۆڤی له‌م هێرشه‌دا ۴ كه‌س له فه‌رمانده‌رانی هێزه‌كانی سۆپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران و چه‌ند كه‌سێك له هێزه‌كانی حێزبۆڵای لۆبنان و چه‌ند چه‌كداری سه‌ر به سۆپای قۆدس كوژراون. هه‌روه‌ها جێگای ئاماژه پێكردنه ناوه‌نده ڕاگه‌یاندنه‌كانی سووریه حه‌وتووی ڕابردوو باسیان له كوژرانی ۹ كه‌س له چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی ئێران له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه جیاجیاكانی وڵاتی سووریه كردبوو.