ڕۆژی كورد :
له ئاكامی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونی هێزه‌كانی سۆپای پاسداران له گه‌ڵ هێزێكی چه‌كداری نه‌ناسراو له نزیك گوندی شاقه‌ڵا سه‌ر به شاری دیواندره و له ناوچه‌ی چلچه‌مه سێ پاسدار و ئه‌ندامی سۆپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كوژران.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٥ی ئایار به‌رانبه‌ر به ١٦ی گوڵان له ناوچه‌ی چلچه‌مه و نزیك گوندی شاقه‌ڵا شه‌ڕیكی قۆرس له نێوان هێزه‌كانی سۆپای پاسدارانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هاته ئاراوه و له ئاكامدا سێ پاسداری ئه‌ندامی سۆپای پاسداران له لایه‌ن هیزێكی چه‌كداری كوردی دژبه‌ری ڕژیمه‌وه كوژران. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی سۆپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران ئه‌و سێ پاسداره به ناوه‌كانی شه‌كیبا سه‌لیمی، جه‌عفه‌ر نیزامپوور و محه‌ممه‌د شه‌كه‌ری له ده‌رئه‌نجامی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوونه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كوژراون و باس له‌وه ده‌كرێت كه شه‌كیبا سه‌لیمی به پله‌ی سه‌ربازی سه‌رهه‌نگ پێشتر بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ وه‌كوو فه‌رمانده هێزی سۆپای پاسداران له ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌شداری كۆمه‌ڵێك جینایه‌تی به‌رچاوی دژه‌مرۆڤایه‌تیی كردووه به‌رانبه‌ر دانیشتووانی ئه‌م ناوچه و چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی بۆ خۆی تۆمار كردووه.
هه‌تا ئێستا هیچ كام له لایه‌نه سیاسییه‌كان و حیزبه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م هێرشه‌یان وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه و دیار نییه هیرشه‌كه به سه‌رپه‌رشتییاری كام یه‌ك له حیزبه كوردییه‌كان به‌ڕێوه‌چووه و دوا ده‌رئه‌نجامه‌كانی و ژماره‌ی ته‌واوی ئه‌گه‌ری كوژراو و برینداره‌كانی لایه‌نی دووهه‌م دیار نییه.