ڕۆژی كورد :
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٣ و ١٦ی مانگی فیورییه له شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی له باشووری كوردستان كۆڕێكی به شكۆ بۆ نووسه‌ر، ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ری سیاسی ڕێزدار “كاكشار ئۆره‌مار” به بۆنه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی دواهه‌مین به‌رهه‌ی ناوبراو له دووتۆی كتێبكی مێژوویی له ژێر ناوی “یادگارییه‌كانی كۆماری كوردستان” به‌ڕێوه‌چوو.
ماوه‌یه‌ك
پێش ئێستا به‌رگی یه‌كه‌می كتێبی یادگارییه‌كانی كۆماری كوردستان له لایه‌ن
ڕۆژنامه‌نووس و لێكۆڵه‌ری سیاسی كاكشار ئۆره‌مار چاپ و بڵاوكرایه‌وه و كه‌وته به‌رده‌ستی
خۆینه‌ڕان و ئه‌ویندارانی مێژووی بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر قازی مۆحه‌ممه‌د و دامه‌زرانی
كۆماری كۆردستان له ساڵی ١٩٤٦ی زایینی له شاری مه‌هاباد پێته‌ختی هه‌رێمی
كۆردستانی ئه‌و كات له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له لایه‌ن ناوبراوه‌وه.
له ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا دوو كۆڕی جیاواز له شاره‌كانی
هه‌ولێر و سلێمانی له باشووری كوردستان به به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له نووسه‌ران،
ڕۆشنبیران، ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌دیبان و ئه‌ده‌ب دۆستان بۆ نووسه‌ری كتێب هاوڕێی
ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری كتێبی یادگارییه‌كانی كۆماری كوردستان به‌ڕێوه‌چوو و له
كۆتایی كۆڕه‌كان دا نووسه‌ر ئیمزای خۆی له سه‌ر كتیبه‌كانی دانا و پێشكه‌شی
ئاماده‌بووانی كرد. نووسه‌ر له‌م كتێبه‌دا به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر هه‌موو
بواره جیاوازه‌كانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی، ئابووری و كۆلتووری دامه‌زرانی
كۆماری كوردستان و هاوكات ئاماژه‌ی به پێشهاته‌كانی كۆمار و لایه‌نه شاراوه‌كانی
كۆمار له زمانی شایه‌تحاڵه‌كانی زیندووی كۆماری كوردستان كردووه و بڕیاره له
داهاتووش دا به‌رگی دووهه‌م و سێهه‌می كتێبه‌كه‌ی بخاته ژێر چاپ و بڵاوكردنه‌وه.