رۆژی كورد :
ده‌زگای سه‌ره‌كی ڕاگه‌یاندنی رێكخراوی داعیش ڕایه‌ڵه‌ی ئه‌لفۆرقان هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌ت به ئه‌بووبكر به‌غدادی رێبه‌ری ئه‌م گرووپه، ئه‌مریكا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له سه‌ر ڕاسته‌قینه‌بوونی ڤیدیۆی ئاماژه پێكراو، هاوكات باس له‌وه كراوه ئه‌مه نوێترین ڤیدیۆیه كه دوای ساڵی ٢٠١٤ له ڕیبه‌ری گرووپی داعیش بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له رۆژانی ڕابردوودا كورته‌ڤیدیۆیه‌كی ١٨ خوله‌كی به
وردی كه‌وتوه‌ته به‌ر باسی رێكخراوه هه‌واڵگریه‌كانی ئه‌مریكا له كاتێكدا راستی
و دروستی ئه‌م كۆرته ڤیدیۆ و هه‌روه‌ها كاتی تۆماركرانی ڤیدیۆكه له ژێر
لێكۆڵینه‌وه و پشكنیندایه. ماڵپه‌ڕی هه‌واڵنێری تاگس شا‌و سه‌ر به ڕایه‌ڵه‌ی ته‌لڤیزیۆنی
ئاڵمان رۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٣٠ ئا‌پریل له ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆی دا باس له
كاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا ئه‌كات له هه‌مبه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی
ڤیدیۆی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌بووبكر به‌غدادی له ده‌زگای سه‌ره‌كی ڕاگه‌یاندنی
فۆرقان.
دوابه‌دوای پێنج ساڵی ڕابردوو ئه‌مه یه‌كه‌م جاره كورته ڤیدیۆ یه‌كی تایبه‌ت به
رێبه‌ری ئه‌م گرووپه بڵاو بكرێته‌وه و پێشتر و له دوای ساڵی ٢٠١٤ به دواوه ته‌نیا
كورته په‌یامی ده‌نگی له ناوبراو بڵاو ده‌كرایه‌وه ئه‌و په‌یامانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی
ئه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌كرا به ده‌نگی ئه‌بووبكر به‌غدادی دابین و ئاماده كراوه.
هاوكات له سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری گرووپی ئیسلامی داعیش چه‌ن
ڕا و بۆچوونی جیاواز هه‌یه و زۆر جار و له زۆر جێگا باس له‌وه كراوه كه
ناوبراو له شه‌ری هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به ڕێبه‌ری ئه‌مریكا و له كاتی هێرش بۆ
سه‌ر بنكه‌كانی داعش له سووریه كوژراو یان بریندار بووه! ئه‌مه له كاتێكدایه
كه به پێی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئاسایشی وڵاتی عێراق
گۆمانی ئه‌وه ده‌درێت كه ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له شوێنێكی وڵاتی سووریه خۆی حه‌شار
داوه.
له هه‌مبه‌ر كاردانه‌وه‌ی وڵاتی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م
كورته ڤیدیۆ وته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌مریكا رۆژی دووشه‌ممه ٢٩
ئا‌پریل ڕایگه‌یاند كه گرووپه تێرۆریستیه‌كان شكستیان هێناوه و به پێی وته‌كانی
ناوبراو ئه‌و به‌شه له ڕێبه‌رانی گرووپی ئیسلامی داعش كه هه‌تا ئێستا له تێكه‌ڵچوونه‌كاندا
نه‌كوژراون به‌رپرسیارن به‌رانبه‌ر به هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی گرووپی داعش و له داهاتوودا
ئه‌بێت وڵامده‌ر بن. ئه‌م وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له درێژه‌ی
وته‌كانی باسی هێنایه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه جیا له‌وه‌ی ئه‌بووبكر به‌غدادی هه‌تا
ئێستا كوژرا بێت یان زیندوو بێت به‌ڵام له راستی دا داعیش به هۆی له ده‌ستدانی
ناوچه ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كانی زه‌برێكی زۆری خواردووه و و به ته‌واوی چه له
بواری ستراتێجی و چه له بواری ره‌وانی تێك شكاوه. هاوكات جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه
كرد كه حكوومه‌تی ئیسلامی داعیش دوای شكه‌ستی ئه‌م دواییانه به ته‌واوه‌تی لێ
پێ كه‌وتووه و هێزێكی نه‌ماوه، جیگای ئاماژه‌یه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ ده‌زگیركردنی
ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی ده‌ستخۆشانه‌ی ٢٥ ملوێن دۆلاری دیاری كردووه.
له ده‌ستپێكی ئه‌م كورته ڤیدیۆ كه له ڕێگای ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی فۆرقان سه‌ر
به گرووپی داعیشه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماژه به مانگی ئا‌پریل كراوه و ئه‌و
كه‌سه‌ی كه له ڤیدیۆكه‌دا قسه ئه‌كات سوێند ئه‌خوات كه تاوانی هێزه كوژراو و
دیل گیراوه‌كانیان ده‌ستێنن و تۆڵه‌ی ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌م كه‌سه كه له كورته
ڤیدیۆكه‌دا قسه ئه‌كات به ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری گرووپی داعیش ناوی لێده‌برێت.
بڵاوكردنه‌وی ئه‌م ڤیدیۆ هاوكاته له گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌مریكا دوای تێك
شكانی داعیش له باغووزی سووریه ڕایگه‌یاندبوو كه داعیش به ته‌واوه‌تی تێك
شكاوه و شكه‌ستی هێناوه و شه‌ڕی به‌رانبه‌ر به هێزه‌كانی داعیش له راستی دا
كۆتایی پێهاتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی وڵاتانی ئۆرووپایی وه‌كوو ئاڵمان و فه‌رانسه
له هه‌مبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی داعیش بۆ سه‌ر خۆیان وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك و به‌رده‌وامبوونی
مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ئاگاداریان دابوو، له‌وانه ئه‌توانین ئاماژه به
هێرشی تێرۆریستی بۆ سه‌ر رێوره‌سمی جه‌ژنی پاك له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له
شاره‌كانی كۆلۆمبۆ و نگۆمبۆ له وڵاتی سری لانكا بكه‌ین كه دواتر گرووپی ئیسلامی
داعیش به‌رپرسایه‌تی هێرشه‌كانیان وه‌ئه‌ستۆی خۆیان گرت.