Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فەرماندەی هەوافەزای ئێران: باکمان لە بە هێرشی سەربازی نیە لە ناوخۆ دەترسین

فەرماندەی هەوافەزای ئێران: باکمان لە بە هێرشی سەربازی نیە لە ناوخۆ دەترسین

0
887

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە پەیامی نەورۆزی ئەمساڵی خۆیدا  ڕاسانەوە و دەست پێکردنەوەی خەباتی حیزبەکەی خۆی ڕاگەیاند کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و لە میدیاکانی کورد و جیهاندا دەنگ دانەوەیەکی بەرینی هەبووە لە لایەکی تریشەوە لە زستانی ڕابردووە لە ناوچەی عەرەبەکانی ئێران چەند هێرش کراوەتە ناو مۆڵگە و پایەگاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئەمری عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هەوافەزای ئێران کە لە ماوەی نیزک بە شەش مانگی ڕابردوو یەکێک لە کەسە هەواڵ ساز و پڕ هەڕەشەکانی ئێران بووە گوتی: ئێمە هیچ لە “هێرشی چەکداری” ناترسین بەڵکو ئەوەی جێگای مەترسییە “ناوخۆی وڵات”ـە.

حاجی زادە هەروەها گوتی: “دڵەڕاوکێی ئێمە لە ناوخۆی وڵاتە، لە ئاغازادەکان، برازاکان و خوشکەزاکان و کەسانێک کە کاریگەرییان لەسەر بڕیاردانی بڕیاردەرەکان هەیە”

ئەو بەرپرسە باڵایەی سەربازیی ئێران، ئاماژەی بە ناوی کەس نەدا بەڵام داوای لە بەرپرسانی ئێران کرد لە گەمارۆکان نەترسن و متەوتر لە جاران ڕاوەستن.

ناوبراو هەروەها گوتیشی:  ئەگەر بڕیار بێ شتێک ڕووبدات یان هێرشی سەربازیمان بکرێتە سەر، یەکەم کەسێک کە دەبی وڵام بداتەوە ئێمەین. بەرپرسان دەبی پتەو و نەترس بن، هیچ ڕوو نادا، ئەگەر چاوتان لەسەر ڕووداوەکانی ناوخۆی وڵات بێ، هەموو شت چارەسەر دەبێ”.

حاجی زادە هەروەها گوتی: “پێشتریش گوتومانە ئەگەر دەوراندەوری ئێران پەرژین بکەن، هێشتاش واز لە بەرهەمهێنانی مووشەک ناهێنین. ئەوانە خەریکن بەرپرسانی وڵاتەکەمان لە گەمارۆکان دەترسێنن، ئەو ترسە گەورەترین مەترسییە ژ بۆ مە، بەڵام من داوا لە بەرپرسان دەکەم نەترسن و دڵەڕاەکەتان نەبێ”.

شایانی ئاماژەیە کە کارناسانی سەربازی و سیاسی جیهان ئێران بە دووڕگەیەکی ئارام لە ناو زەریایەکی پڕ لە شەپۆل و نائارام پێناسە دەکەن و لاشیان وایە کە ئێران بە هەناردە کردنی ئینقلاب بۆ دەرەوەی سنوورەکانی خۆی و گواستنەوەی ئاژاوەکان بۆ دەرەوەی وڵات و لە هەمان کاتدا بوونی سەرکووتی لە رادەبەدەر لە ناو ئێران، توانیویەتی، دۆخی ناوخۆی ئارام ڕابگرێت، بەڵام بە کەمترین هێز ئەم دوڕگە ئارامە دەشڵەژێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەڕی نێوان بەرەی نوسرە و داعش، پێی نایە خاکی لوبنان
بابەتی دواترمەریوان: بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێ و ڕەسمی نەورۆز، بەشێک لە هاوشاریان دەست بەسەر کران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان