Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست فەرماندەیەکی بەرەی نووسرە کە جەرگ و دڵی سەربازەکانی ئەسەدی دەخوارد، کوژرا

فەرماندەیەکی بەرەی نووسرە کە جەرگ و دڵی سەربازەکانی ئەسەدی دەخوارد، کوژرا

0
464

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە “خالید ئەلحەمد” ناسراو بە “ئەبوو سەقار”، یەکێک لە فەرماندەکانی جیبهەتووننووسرە (بەرەی نووسرە)، لە جادی حارم – سلقین لە دەورووبەری باکووری ڕۆژئاوای ئێدلب، کوژراوە.

مانگی مەی ٢٠١٣، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو بۆوە کە تێیدا ئەبووسەقار، مەیتی سەربازێکی ئەسەدی لەت و کوت دەکا و دڵەکەی دەردێنێ و دەیخوا، ئەو گرتە ڤیدیۆییە هەڵوێستی تووندی ڕێکخراوە و سازییەکانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەکگرتووەکانی بەدوای خۆیدا هێنا.

دوای ئەو هەڵوێست و مەحکووم کردنانە، ئەبووسەقار گرتە ڤیدیۆییەکی دتری بڵاو کردەوە کە تێیدا باس لەوە دەکات، ئەگەر بێت و بەشار ئەسەد بە هۆی ئەو تاوانانەی بە دژی خەڵکی سووریە کردوویەتی و خەڵکی بێ تاوانی ئەشکەنجە داوە و کوشتوونی، سزا بدرێت، ئەوا ئامادەیە خۆی ڕادەست بکات، هەروەها گوتبووشی کە ئەو کارەی تەنیا وەک پارچەکردارێک بە دژی کردەوەکانی ئەرتەشی ئەسەد لەگەڵ کەسانی سڤیل، ئەنجام داوە.

ڕامی عەبدووڕەحمان، بەڕێوەبەری چاوەدێریی مافی مرۆڤی سووریە دەڵێ “بە ئەگەری زۆر، ئەبووسەفار لە کێشە ناوخۆییەکانی نێوان بەرەی نووسرە و جەیشولفەتحدا و بە هۆی کێشەی نێوانیان لەسەر ناوچەی ژێر کۆنترۆڵیان لە پارێزگای ئێدلب، کوژرابێ”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

نوێترینەکان
%d bloggers like this: