و: خاڵۆ کوردین
تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سیناریۆ (فیلمنامە یان شانۆنامە):
پێویسته پێش هه‌موو شت، هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندیی سیناریۆ بناسین:
_وه‌کوو باسکرا سیناریۆ ده‌قێکه و بۆ سینه‌ما ئه‌نووسرێ، که‌وابوو ده‌بێ به‌رهه‌می بیستنی و بینینی بێت، واتا هه‌ر شتێ له سیناریۆدا ئه‌نووسرێت ده‌بێ له فیلم‌دا ببینرێ و ببیسرێت. له‌مباره‌وه نووسین گه‌لێکی وه‌کوو: “حسه‌ین” دڵه‌ڕاوکێکی هه‌یه یان ئه‌و هه‌ستی ده‌کرد دڵی وه‌خته فه‌رقان بکات له سیناریۆدا زۆر بێمانایه چۆنکه سیناریست هیچ جۆره پێشنارێکی بینین یان ده‌نگی به ده‌رهێنه‌ر نادات.
-سیناریۆ ده‌قێکه له کاتی ئێستادا ڕووئه‌دات ته‌نانه‌ت گه‌ر بێتوو له ڕابردوودا ڕوویدابێت، له سینه‌مادا ڕووداوه‌کانی ڕابردوو هه‌روه‌کوو ئه‌وه ڕووداوانه‌ی ئێستا له پێش چاومان ڕووئه‌دات ئه‌یانبینین و تا کاتێ که فیلمساز به دیاریکراوی پێمان نه‌ڵێت ئه‌م وێنه‌یه پێوه‌ندی به ڕابردووه هه‌یه، ئێمه هه‌ر به زه‌مانی ئێستای ئه‌زانین.
-له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا له سیناریۆدا له ئاماژه کردن به تیلی کامێرا یان پێوانی ڕووکاره‌کان خۆئه‌بوێرێ به‌ڵام له هه‌ندێک له سیناریۆکاندا ئاماژه به ورده‌کارییه ته‌کنیکییه‌کان ئه‌کرێت.
-گه‌رچی سیناریۆ ده‌بێ کوتومت(عینا) به فیلم وه‌ربگێرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ند‌ێ کات پێش له وێنه‌هه‌ڵگرتن یان له کاتی وێنه‌هه‌ڵگرتندا به بۆنه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شوێن، ماڵی یان دۆخی ئه‌کته‌ره‌کان ئاڵوگۆڕی تێدا ده‌کرێ و ته‌نانه‌ت له دوای وێنه‌گرتنه‌وه و له قۆناخی مۆنتاژیشدا پێده‌چی گۆڕانکاری به‌سه‌ر سیناریۆکه‌دا بێت.
-گرنگترین تایبه‌تمه‌ندی سیناریؤیه‌ک دراماتیک بوونیه‌تی(دراماتیک یانێ نمایشی) یانێ ده‌قێک که تایبه‌تمه‌ندی جێبه‌جێ کرانی هه‌بێ و سه‌رنج ڕاکێش بێت و بتوانێ بینه‌ر به‌لای خۆیدا ڕابکێشێت و بتوانێ به‌پێی پێویست بینه‌ر بخاته داوی خۆیه‌وه و یان بتوانێ هه‌ستی بینه‌ر بجوڵێنێ و بیباته ناو چاره‌نووسی که‌سایه‌تییه‌کانی ناو فیلمه‌که‌وه و هۆگری بکات تا کۆتایی بینه‌ر بێت. فیلمی ” جیایی نادر له سیمین” درووستکراوی ئه‌سغه‌ر فه‌رهادی له‌مباره‌وه که به‌رهه‌مێکی دراماتیکی به‌هێزه چوونکه بینه‌ر پێی وایه له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تییه ئه‌سڵییه‌کاندا گیرۆده‌ی ڕووداوه‌کان بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان تێکه‌ڵ به مشتوومڕی بنه‌ماڵه‌یی ئه‌وان ده‌بێ و ناتوانێ له کاتی بینینی فیلمه‌که یه‌ک چرکه لێی خافڵ بێت.
سیناریۆ له بیرۆکه‌وه هه‌تا بوون به ده‌قی کۆتایی قۆناخی جیاواز ئه‌بڕێت که بریتین له: بیرۆکه یان بابه‌ت، گه‌ڵاڵه، سیناپس، ڕه‌شنووس و سیناریۆی کۆتاییه که ده‌کرێ له ڕه‌وتی چێ‌کردنی فیلمه‌که‌دا تووشی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی بێته‌وه.
به‌رهه‌مهێنانی فیلم:
به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر فیلمێکی سینه‌مایی( دیکۆمینتاری یان چیرۆکی، درێژ و کوورت) له چه‌ند قۆناخ‌دا بێچم ئه‌گرێ که به شێوه‌ی گشتی ده‌توانین بڵێین که به سێ قۆناخ دابه‌ش ئه‌کرێن: پێش به‌رهه‌مهێنان(تدارکات)، به‌رهه‌مهێنان( وینه‌گه‌تن)، پاش به‌رهه‌مهێنان( مۆنتاژ).له‌م به‌شه‌دا هه‌ر کام له ئه‌و سێ قۆناخه به شێوه‌ی گوشراوه‌یی هه‌ڵسه‌نگاندن و لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌که‌ین.
پێش به‌رهه‌مهێنان
له قۆناخی پێش به‌رهه‌مهێنان ڕۆڵی سێ که‌س له ئه‌وانیتر گرنگتر و زه‌قتره: به‌رهه‌مهێنه‌ر، سیناریست، ده‌رهێنه‌ر.
به‌رهه‌مهێنه‌ر:
به‌رهه‌مهێنه‌ر که‌سێکه که لێپرسراوه‌یی به‌رهه‌مهێنانی فیلمێک له سه‌ره‌تاوه تا کۆتایی هه‌ڵده‌گرێ، ڕۆڵی ئه‌و زۆرتر ماڵی و پێداویستییه‌کانه و بۆ ئه‌و کاره به دوای سه‌رمایه‌ی پێویسته‌وه‌یه. دوای به‌ده‌سهێنانی سه‌رمایه ئه‌رکێکی گرنگیتری هه‌یه ئه‌ویش دیاریکردنی ستافی ته‌کنیکی و جێبه‌جێکرانی پێویست بۆ چێ کردنی فیلمه که بریتن له ده‌رهێنه‌ر، وێنه‌گر، ئه‌کته‌ره‌کان و هتد…
به‌رهه‌مێنه‌ر ڕه‌نگه که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ بێت که هه‌وڵئه‌دا به دووی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی فیلمه‌وه بڕوات بۆ وه‌رگرتنی پشتیوانی ماڵی بۆ چێ کردنی فیلمه‌که یان له دامه‌زرانی ستۆدیۆیه‌کی گه‌وره‌ی فیلمسازییه‌وه بێت که له لایه‌ن ستۆدیۆکه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێت هه‌تاکوو ستافی پێویست بۆ گۆڕانی سیناریۆ که ستۆدیۆکه مافه‌که‌ی کڕیوه، بدۆزێته‌وه.
به‌رهه‌مهێنه‌ر ڕاسته‌خۆ له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر ه سیناریست له پێوه‌ندییدان. له نیزامی ستۆدیۆیی فیلمسازیدا (وه‌کوو هالیوود) به‌رهه‌مهێنه‌ره ده‌رهێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێ. گه‌ر بێتوو سیناریست خۆیشی ده‌رهێنه‌ر بێت، به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی گۆڕانی ده‌ق به فیلم ده‌که‌ونه وتووێژه‌وه به‌ڵام گه‌ر بێتوو سیناریست که‌سێکیتر بێت ئه‌وا به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌بێته خه‌تی پێوه‌ندی ئه‌وان.
به‌رهه‌مهێنه‌ر هه‌روه‌ها ئه‌رکی هه‌موو خه‌رجییه‌کانی فیلم و دابینکردنی ماڵی و که‌ره‌سته‌کانی له‌سه‌ر شانه. ئیشی به‌رهه‌مهێنه‌ر له قۆناخی پێش به‌رهه‌مهێنان کۆتایی نایه‌ت و له گشت قۆناخه‌کان به‌شداره.
ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی سیناریۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌رجیه‌کان ئه‌کات و له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و پاره‌ی که له‌به‌ر ده‌ستیدایه که‌رسته‌کانی پێویست ده‌خاته خزمه‌ت ده‌رهێنه‌ر و ستافه‌که‌ی.
له سینه‌مای هالیووددا بۆ پرۆژه گه‌لی گه‌وره و پڕخه‌رجی به‌رهه‌مهێنه‌ر گه‌لی جیاواز دێننه ناو پرۆژه‌که‌وه و هه‌رکام ئه‌رکی جیاوازی پێئه‌سپێرن وه‌کوو: به‌رهه‌مهێنه‌ری ئیداری(ماڵی) و به‌رهه‌مهێنه‌ری جێبه‌جێکار.
به‌رهه‌مهێنان (وێنه‌گرتن):
له قۆناخی به‌رهه‌مهێناندا ئه‌وه ده‌رهێنه‌ره له ڕۆڵی ئه‌سڵی ئه‌گێڕێ. ده‌رهێنه‌ر به‌رپرسیاره‌تی دابه‌شکردن و وه‌ردکردن(دکوپاژ)ی سیناریۆ و چاوه‌دێری به‌سه‌ر قۆناخی وێنه‌هه‌ڵگرتن و رێنماییکردنی ئه‌کته‌ره‌کانی فیلمه‌که‌ی له ئه‌ستۆیه.
دەوری ده‌رهێنه‌ر ئه‌وه‌نده گرنگه که هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ره‌کان به ناونیشانی ده‌رهێنه‌رانی نووسه‌ر ناسروان یانێ که‌سێک که فیلمێکی به گشتی له بیرۆکه‌وه هه‌تا کۆتایی چێ کردووه. ده‌رهێنه‌رانی وه‌کوو ئاڵفرد هیچکاک، هوارد هاوکز، ئینمار برگمن، لوئیس بونوئێل و جان فۆرد له مێژووی سینه‌مادا به ده‌رهێنه‌رانی نووسه‌ر ناسراون.
ده‌رهێنه‌ر نه‌ک ته‌نیا ئه‌رکی گۆڕانی ده‌قی ئاماده بۆ وێنه‌گرتنه، به‌ڵکوو هه‌ر ئه‌وه جێگای وردی کامێرا و جوڵه‌ی ئه‌وان و جێگای ئه‌کته‌ره‌کان و هاتووچووی ئه‌وان له په‌هنه‌ک (صحنه)دا دیاری ئه‌کات.
یه‌کێک له گرنگترین ئه‌رکی ده‌رهێنه‌ر ڕێبه‌ری و فه‌رمانده‌یی کردنی ئه‌کته‌ره‌کانه، ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌ساسی تاریفێ که سیناریست له که‌سایه‌تییه‌کی کردووه له ئه‌کته‌ره‌کان ده‌خوازێ وه‌کووخۆی و به درووستی ئه‌و ڕۆڵه بگێڕن. ده‌رهێنه‌ره‌کان له ڕاستیدا بۆ شیکردنه‌وه‌ی ژێست یان جوڵه‌یه‌کی سینه‌مایی یان شێوه‌ی وتنی دیالؤگێک کاتێکی زۆر بۆ ئه‌کته‌ره‌کان ته‌رخان ئه‌کات.
ئه‌کته‌ره‌کان گروپێک له که‌سه‌کانن که له ڕۆڵی که‌سایه‌تیه‌کانی ناو سیناریۆدا ئه‌بینرین و به پێچه‌وانه‌ی ده‌رهێنه‌ره‌کان و زۆربه‌ی ئه‌و ستافه‌ی له پشت کامێراکه‌وه‌ن،ئه‌وان له به‌رانبه‌ر کامێراوه ده‌وه‌ستێن.
ئه‌کته‌رکان به گشتی دوو گرووپن: پیشه‌یی و غه‌یری پیشه‌یی(ئاماتۆڕ).
ئه‌کته‌ره پیشه‌ییه‌کان به چه‌ند گرووپ دابه‌ش ئه‌کرێن:
ئه‌کته‌ری ڕۆڵی سەرەکی یان ئه‌ستێره‌کانی سینه‌ما، ئه‌کته‌ره لاوه‌کییه‌کان و سیاله‌شکر( که‌سانێکی نه‌ناسراو که له زۆربه‌ی دیمه‌نه قه‌ره‌باڵغه و پڕ حه‌شیمه‌ته‌کان له فیلمه‌کاندا ده‌که‌ونه به‌ر کامێرا)
هه‌ندێک له ده‌رهێنه‌ران به دۆزینه‌وه‌ی به‌شێک له ئه‌کته‌ره مه‌زنه‌کانی سینه‌ما به ئه‌ژمار دێن، بۆ نموونه “ئیلیا کازان” ده‌رهێنه‌ری مه‌زنی سینه‌مای ئامریکا که له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵکی تورکیه بوو”مارلۆن براندۆ”ی هێنایه نێو سینه‌ما یان “ئاکیر کوورساوا” ده‌رهێنه‌ری ناوداری ژاپۆنی و دروسکه‌ری فیلمی ناسروای” حه‌وت سامۆرایی” توانی بۆ ئه‌وه‌ڵین بار ” تووشیروو میفوونه” بباته ناو سینه‌ما و له فیلمه‌کانیدا ڕؤڵ بگێڕێت.
له ئێرانیشدا “مه‌سعوود کیمیایی” بوه هۆی ناساندنی ئه‌کته‌ر گه‌لێک وه‌کوو بێهروز وسووقی و فه‌ریبوورز عه‌ره‌ب نیا، هه‌دیه تارانی، و زۆربه‌یتیریش. به‌مجۆره “ئیبراهیم گوڵستان و داریوش مێهرجوویی که بۆ ئه‌وه‌ڵین جار زۆربه‌ی ئه‌کته‌ره‌کانی شانۆ یان ڕادیۆی ئێران وه‌کوو جه‌مشید مه‌شایخی، ئه‌کبه‌ر مشکین، په‌رویز فه‌نی زاده، تاجی ئه‌حمه‌دی، عێزه‌توڵا ئینتزامی، عه‌لی نه‌سیریان، خه‌سره‌و شه‌کیبایی و زۆریتریان هێنایه ناو سینه‌ماوه.
ده‌رهێنه‌ر به درێژایی قۆناخی وێنه‌گرتن سه‌ره‌ڕای وێنه‌گر و ده‌نگهه‌ڵگر و ئه‌کته‌ره‌کان له‌گه‌ڵ ستافێکیتر وه‌کوو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر، گه‌ڵاڵه‌ی دیمه‌ن و ستافی جڵوبه‌رگ سه‌رووکاری هه‌یه.ئه‌رکی مه‌شق کردن به ئه‌کته‌ره‌کان و سیاله‌شکه‌ره‌کانیش له‌سه‌ر شانی یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ره .
له قۆناخی به‌رهه‌مهێنانی فیلمی سینه‌ماییدا گرووپێکی زۆر له پۆست گه‌لی جیاوازد ئه‌رکی خۆیان ڕائه‌په‌ڕینن، گرووپی وێنه‌هه‌ڵگریش له ژێر چاوه‌دێری به‌رپرسی وێنه‌گران و گرووپی ده‌نگهه‌ڵگرانیش له ژێر چاوه‌دێری به‌رپرسی ده‌نگهه‌ڵگران و گرووپی دیکۆر و گه‌ڵاله‌ی دیمه‌ن، گرووپی جلوبه‌رگ و ماکیاژ و به‌هه‌مان شێوه گرووپی جیلوه گه‌لی تایبه‌ت که به‌رپرسایه‌تی ترووکاژ گه‌لی سینه‌مایی یان جیلوه گه‌لی وێنه‌یی و ده‌نگی فیلمێک له‌سه‌ر شانیانه، به‌لام ئه‌م که‌س و گرووپانه له ژێر فه‌رمان و ڕێنماییه‌کانی که‌سێک به ناوی ده‌رهێنه‌ر کار ئه‌که‌ن.