Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان فڕانسوا هۆڵاند بەچڕی لە هەوڵی دابین کردنی هێڵی دژە فڕین بۆ ڕۆژئاوای...

فڕانسوا هۆڵاند بەچڕی لە هەوڵی دابین کردنی هێڵی دژە فڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستانە.

0
1302

لە کاتێکدا کە دەوڵەتی تورکیە بە کەڵک وەرگرتن لە تانکی ئاڵمانی و پێشکەوتووترین چەکەکانی ناتۆ هێرشی کردووەتە سەر خاکی کوردستانی ڕۆژئاوا، فڕانسوا هۆڵاند سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە، بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی دیکە لەهەوڵی ئەوەدایە کە هێڵێکی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژاوا جێبەجێ بکات.

ڕۆژی کورد: یەکێک لە ڕاوێژکارانی نزیک لە فڕانسوا هۆڵاند، سەرۆککۆماری پێشووی فەڕانسە و یەکێک لە دۆستانی نزیکی کورد، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی ڕۆژی کورد گوتی، فڕانسوا هۆلاند بەچڕی هەوڵەکانی خۆی خستووەتە گەڕ و بەڵێنی داوە تاکوو هێڵی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژاوا جێبەجێ بکات.

بەو پێیە، سەرۆک کۆماری پێشووی فەڕانسە خەریکی ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی پێداچوونەوەیە بۆ دابین کردنی ناوچەێەکی دژفڕین بۆ باکووری سووریە واتا ڕۆژاوای کوردستان.

لەلایەکی دیکەوە، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کوردانی دانیشتوویی ئەوروپا و ئینگلیس لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو لە زێدە بووە.

تورکیە دوو مانگ پێش ئێستام عەمەلیاتی (چڵە زەیتوون)ـی بە کەڵکاوەژوو وەرگرتن لە ئایەتێکی قورعان -کتێبی پیرۆزی موسوڵمانان-  بە دژی کورد لە دەڤەری عەفرین لە  کوردستانی ڕۆژاوا دەست پێکرد.

تورکیە و هاوکارە سووریەکانی، کە زۆرتر ئەو جیهادیە سەلەفیانەن کە کاتێک داعشی شکستی خوارد، لەدوای شکانیان پەنایان بۆ تورکیە بردووە، لەدوای دەستپێکردنی ئەم هێرشانە پێشوەچوونێکی بەرچاویان نەبووە بەڵام بەکەڵک وەرگرتن لە هێرشە ئاسمانی و تۆپخانەییەکان تاکوو ئێستا نزیک بە ۱۰۰۰کەس کوژراو و برینداری خەڵکی مەدەنی هەیە کە لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی گوند و شارۆچکەکانی ئەو ناوچەیە خاپوور کراون.

خالید عیسا نوێنەری کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستان لە فەڕانسە، ڕایگەیاند کە دەسەڵاتی کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە بەرژەوەندی فەڕانسە و وڵاتانی ڕۆژاوایی دایە.

بەپێی وتەکانی عیسا، هۆلاند یەکەم سەرۆکی بیانی بوو کە هاوکاری چەک و چۆڵ و لە هەمانکاتیشدا دیپلۆماتیکی کوردانی ڕۆژئاوای کرد و لەساڵی ۲۰۱۴ کە شەڕی ناوخۆی سووریە دەستی پێکرد سەرۆککۆماری سۆسیالیستی فەڕانسە واتا هۆلاند چەک و چۆڵی بۆ کوردەکانی ڕۆژئاوا ناردووە و تەنانەت ڕاوێژکاری نیزامی بۆ ئازادکردنی کۆبانی لەدەستی داعش بەڕێکردووە.

وڵاتی فەڕانسە و بەتایبەت فڕانسوا هۆلاند و کەسایەتییەکانی وەک پڕۆفیسۆر فرێدریک تیسۆ، کریس کۆچێرا، هەمیشە دۆست و یاوەری کورد بوون کە کەسایەتییە سیاسەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەم دۆستایەتییە بۆ کەسایەتی کاریزمایی د.قاسملوو دەگێڕنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوونوروزلە کوردستان
بابەتی دواترکۆنسێرتی ئۆرکێستر فیلارمۆنیکی کوردستان لە سنە بەڕێوە دەچیت.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان