دادستانی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند، له حه‌وتووی ڕابه‌ردوودا ئه‌ندامێکی داعش که له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی پاریسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، ئه‌نبارێکی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ماڵه‌که‌ی دا دۆزراویه‌وه.
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵنێری فه‌رانسه 24 که دادستانی ئه‌و وڵاته ئاماژی پێ دا، ئه‌گه‌ری ڕووداوێکی دیکه له فه‌رانسه له ئارا دابوو.
به پێی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌کان، ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رانسه ڕایانگه‌یاند، ئامانجی ئه‌م که‌سه هێشتا ڕوون نییه کام جێگا بووه، به‌ڵام دادستانی فه‌رانسه ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ری ئامانجی ئه‌م تیرۆریسته ته‌قینه‌وه‌ی زۆر جیدی ده‌بوو.
ناوی ئه‌م تیرۆریسته ره‌زاکریکت، 34 ساڵه که هاوکاری سه‌ره‌کیی ڕووداوه‌که‌ی 13ی نوامبر بووه.
له ئاکامی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا ره‌زا کریکت، له سه‌ر یارمه‌تی داعش و هاوکاری کردنی گرووپه تیرۆریسته‌کان ڕۆڵی سه‌ره‌کیی هه‌بووه.
به وته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌رانسه، ره‌زا کریکت له سه‌ر دزی کردن و ئه‌ندام وه‌رگرتن بۆ داعش ڕۆڵیسه‌ره‌کی هه‌بووه.