ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه بڕیاریاندا که‌مپی کاڵاس دابخه‌ن و یه‌کێک له دادگاکانی ئه‌و وڵاته‌ش پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕی.
که‌مپی کاڵاس زیاتر له 4 هه‌زار په‌نابه‌ری وڵاته جۆراوجۆره‌کانی تێدایه، رۆژی پێنج شه‌ممه، 22ی فیبریوه‌ری، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه‌ش ڕایگه‌یاند، چۆڵ کردنی ئه‌م که‌مپه به شێوه‌ی زۆره‌ملی نابێ و، به پێی بڕیارێک که درابوو، ئه‌م که‌مپه به شێوه‌ی مرۆڤانه ده‌بێ چۆڵ بکرێ.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێوبه‌رانی شاره‌وانی شاری کاڵاس به دانیشتوانی سه‌رجه‌م که‌مپه‌کانیان ڕاگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر که‌مپه‌که چۆل نه‌که‌ن، به زۆر پێتان چۆڵ ده‌که‌ین.
جێگای ئاماژه‌یه، به پێی ئه‌م ماوه‌یه که دیاری کرابوو، هه‌ر که‌س له باشووری کاڵاس که‌مپه‌که چۆڵ نه‌کا به زۆر ده‌رده‌کرێ.
به‌ڵام سه‌رجه‌م په‌نابه‌ران ڕایانگه‌یاندبوو، که‌مپه‌که چۆڵ ناکه‌ن و له به‌رامبه‌ر هێزی پۆلیس دا به‌ربه‌ره‌کانی ده‌که‌ن.
دوای، بڕیاری حوکمی دادگا، به‌ڕێوه‌به‌رانی ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه ڕایانگه‌یاند، ده‌بێ زیاتر له هه‌زار که‌س شوێنه‌کانیان بگۆڕدرێ، به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی که خوازیاری ئه‌وه بوون که شوێنه‌کانیان بگۆڕدرێ زیاتر له دووبه‌رامبه‌ری ئه‌و ژماره‌یه‌یه.
زیاتر له هه‌زار که‌س له به‌نده‌ری کاڵاس کۆبوونه‌ته‌وه‌و، به هیوای ئه‌وه‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت خۆیان بگه‌یه‌ننه بریتانیاوه.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران فه‌رانسه: بڕیاری داخستنی که‌مپی کاڵاس له لایه‌ن دادگایه‌کی فه‌رانسه‌وه