سەرۆکی فەڕانسه، ئەمرۆ هەینی، 27ی نوامبر، لە مەراسیمێکی تایبەت بە رێزلێنانی قوربانیانی هێرشەکانی پاریسدا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی، بەوپەڕی توانایەوە کاردەکا بۆ لەناوبردنی هێزە توندڕەوەکان و دژی تیرۆر دەوەستێت
ناوبراو، چەکدارانی داعشی بە “کۆمەڵێکی بکوژ” وەسفکرد و وتی کە ئەوانە بە ناوی “دۆسیەیەکی شێتانەوە ” هەنگاودەنێن.
شەوی هەینی 13ی نوامبری ئەمساڵ، هەشت خۆکوژی سەر بە رێکخراوی تیرۆرستیی داعش، چەند هێرشێکیان لە رێگەی تەقەکردن و خۆتەقاندنەوەوە، لە شەش ناوچەی پاریسی پایتەختدا، ئەنجامدا و لە ئاکامدا زیاتر لە 130 کەس کوژران و نزیکەی 300 کەسی دیکەش بریندار بوون