Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست عەبادی و مالکی، دوو لیستەی جیا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراق، دەدەن.

عەبادی و مالکی، دوو لیستەی جیا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراق، دەدەن.

0
1397

بەپێی ڕاگەیێنداوی حیزبی دەعوەی ئێراق، هەر کام لە حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئێستای ئێراق و نووری ئەلمالکی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێراق، دوو لیستەی جیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێراق دەدەن و بە جیا بەشدار دەبن.

ڕۆژی کورد: بەپێی ڕاگەیێندراوی حیزبی ئەلدەعوە، هیچ کام لەو دوو بەربژێرە، بۆیان نیە لەسەر ناوی ئەو حیزبە پرۆپاگەندا بۆخۆیان بکەن و ئەندامانی ئەو حیزبەش خۆیان موختارن لەوەی کە دەنگ بە کامیان بدەن.

ئەو هەواڵە، ڕۆژی شەممە ١٣ی ژانویە/٢٣ی بەفرانبار، لە ڕێگای ڕاگەیێندراوی فەرمیی حیزبی دەعوەوە بڵاو کراوەتەوە.

حیزبی دەعوە ڕاشیگەیاندووە کە هیچ پێویستیەک بۆ ئەوە نابینێ کە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئێراقدا، لیستەیەک بخاتە ڕوو و پێشنیاری بکات.

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، دوای کۆبوونەوەی گشتیی ئەو حیزبە کە سەرەکیترین حیزبی ئێراقە، ئەو بڕیارە دراوە.

بڕیار وایە، عەبادی، لیستەیەک بە ناوی “ئەنەسر و ئیسلاح” بداتە دەر و مالکیش، لسیتەیەک بە ناوی “دەوڵەتی یاسا” بخاتە ڕوو.

لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوەکەی حیزبی دەعوەدا هاتووە: “حیزبی ئیسلامیی ئەلدەعوە، پیداگری لەسەر بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پارلمانی لە کاتی خۆیدا دەکاتەوە و هیوای وایە کە ئەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنە لە دەستەبەر بوونی چاکسازی و گۆڕانێک کە بۆ شارۆمەندانی ئێراقی، خزمەتگوزاری، ژیانێکی سەربەرز، نوێژەن کردنەوەی ئێراق و بەربەرەکانی لەگەڵ گەندەڵی، بەدواوە بێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچوونە ناو لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکای “سادق لاریجانی”، ڕژیمی ئێرانی ناچار بە دژکردەوە کرد
بابەتی دواترئەردۆغان لە دژکردەوە بە سازکردنی “ئەرتەشی تیرۆر” لە نێوان ئەمریکا و کوردانی سووریە: ئەرتەشی تیرۆر لە ناو دەبەین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان