به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی (عکاظ) دادگای باڵای عه‌ره‌بستان32 که‌سی به تۆمه‌تی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی موحاکمه ده‌کا.
له‌م 32 که‌سه‌دا یه‌ک که‌سی سه‌ر به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و، و هه‌روه‌ها یه‌ک که‌سی ئه‌فغانی به‌رچاو ده‌که‌ون.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رجه‌می ئه‌وانی دیکه خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانن.
دادگای به‌رزی باڵای عه‌ره‌بستان سه‌رجه‌م ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر کراوانه، به تۆمه‌تی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی، دادگایی ده‌کاو ڕایده‌گه‌یه‌نێ، که ئه‌م تۆمه‌تبارانه له هه‌وڵی پشێویی و ئاژاوه نانه‌وه و، هێرش کردن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی پادشای عه‌ره‌بستان بوون.
تۆمه‌ته‌کان بریتین له: به ئه‌ندام وه‌رگرتن خه‌ڵک بۆ ڕێکخراویی ئیتلاعاتی ئێران
تێکدانی ئه‌منییه‌تی میللی و، هێرش کردن بۆ شوێنه نیزامییه‌کان و هه‌روه‌ها دیان تۆمه‌تی دیکه.
ئه‌مه یه‌که‌مین جار نیه که کۆماری ئیسلامی ده‌یان که‌سی به تۆمه‌تی سیخوڕیی کردن له عه‌ره‌بستان ده‌ستبه‌ره نه‌کرێ.
جێگای ئاماژه‌یه له مانگه‌کانی ڕابردوودا له وڵاتی کویت، ده‌یان که‌سی سه‌ر به ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له کویت به تۆمه‌تی سیخوڕی کردن بۆ کۆماری ئیسلامی ده‌ستبه‌سه‌ر کرد، که له هه‌وڵی چالاکی نیزامی له‌و وڵاته‌دا بوون.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران عه‌ره‌بستان: موحاکمه‌ی 32 که‌س به هۆی سیخوڕی کردن بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی