شەڕی نێوان بەرەی نوسرە و داعش، پێی نایە خاکی لوبنان

0
1019

بەرەی نووسرە ڕێکخراوێکی ئیسلامی سەر بە ئەلقاعیدەیە کە لە خاکی سووریە لەگەڵ یەکتری لە شەڕ دان. شەڕی ئەو دوو لایەنە ڕۆژی دووشەممە ٩ی خاکەلێوە کێشایە گەلی بوقاع لە باکووری لوبنان و کوژراوێکی زۆری لێکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتێرز، سەرچاوەیەکی ئاسایشی و هەواڵدەریی لوبنان ڕایگەیاندووە کە لە شەڕی نێوان بەرەی نوسرە و داعش دا، ١٨ کەسی شێوەسەربازی بەرەی نووسرە کوژراون و شەش کەسیش بە دیل گیراون هەروەها ١٤ ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیش کوژراون.

ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕاگەیێندراوێکدا کە لە ئنتێرنێتدا بڵاوی کردۆتەوە ڕایگەیاندووە کە ١٧ ئەندامی بەرەی نووسرەیان کوشتووە.

ئەو شەڕ و بەگژ یەکترداچوونە ڕۆژی یەکشەممە لە نزیکی شاری جەراجیر هەڵکەوتوو لە تەنیشت چیاکانی قەلموون لە سنووری سووریە و لوبنان دەستی پێکرد و دواتر کێشایە باژێری رەئسوولبەعلبەک و عورسال لە لوبنان.

هەواڵدەری ڕەسمی لوبنان باس لەوە دەکات کە بەرەی نووسرە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خاکەلێوە هەوڵی داوە تا هەندێ لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش وەرگرێتەوە بەڵام لەو شەرەدا ١٠ کوژراوی بووە و لە بەرانبەردا داعشیش ٨ کەسی لێ کوژراوە.

شایانی ئاماژەیە کە سنووری نێوان لوبنان و سووریە لە ناوچە کویستانییەکاندا بە تەواوی دەست نیشان نەکراوە هەر بۆیەش زۆر جار شەڕی نێوان گرووپ و لایەنە دژ بە یەکەکان لە خاکی سووریەڕا دەکێشرێتە لوبنان.

مرز میان دو کشور در این منطقه کوهستانی دقیقاً ترسیم نشده است و به همین دلیل غالبا درگیری میان نیروهای مخالف در سوریه به خاک لبنان کشیده می‌شود.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.