شەهرام نازری مامۆستا ناوداری کوردی فارسی وێژ کە لەهەمان کاتدا خزمەتێکی بەرچاوی بە موزیکی کوردی کردووە و چەندین گۆرانی و گۆرە و کۆنسێرتی کوردی بەڕێوە بردووە و تۆمار کردووە لە وڵاتی بریتانیا کۆنسێرت دەدات.
ئەو کۆنسێرتە بە هاوکاری گرووپی موزیکی “مەولەوی” بەڕێوە دەچێت.
بڕیارە ئەو کۆنسێرتە ڕێکەوتی ٥ی مارسی ٢٠١٦ بەڕێوە بچێت.
شەهرام نازری ساڵی ١٩٥١ لە شاری کرماشان لەدایکبووە، تا ئێستاش لە وڵاتی ئێران دەژیت و زۆربەی کارەکانی شەهرام نازری لە بەشی موزیکی فارسی و لە سەر شێعرەکانی مەولانای ڕۆمی و حافزە و ھەروەھا لە سەر شێعری نوێی فارسیش کاری کردوە.
لە هەمان کاتدا مۆسیقای فۆلکلۆری کوردی یەکێک لە بەشە گرنگەکانی کارەکانی شارام نازرییە و لە زۆربەی کۆنسێرتەکانیدا کاری کوردیشی ھەیە. شارام نازری لە ساڵی ٢٠١٤دا داھاتی یەک ساڵی کاری خۆی بەخشی بە کچە قوربانییەکانی ئاگر بەربوونی قوتابخانەکەی شیناوێ.
5 March 2016 / 20:00
Hall
Hall