Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت شیعەکان کوردیان لە حکومەتی عێراق کردە دەرەوە

شیعەکان کوردیان لە حکومەتی عێراق کردە دەرەوە

0
1413
پارلمان عراق
جەمیل ئەحمەدی
جەمیل ئەحمەدی

 جەمیل ئەحمەدی

بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە شیعەکان بەناوی دروستکردنی حکومەتی تەکنۆکراتەوە بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، کوردیان بێبەش کرد لە پۆستە وەزاری و حکومیەکان و دەبێت لە دەرەوەی حکومەت بمێنێتەوە. ئەمە یەکەم هەنگاوی دژایەتیکردنی کورد و حیساب بۆ نەکردنی نییە لەلایەن عەرەبی عێراقەوە، بەڵام گرنگترین و چارەنووسازترینە. دوای ڕوخانی ڕێژیمەکەی سەدام کورد و عەرەب بە شەراکەت دەوڵەتی نوێی عێراقیان بنیات نا، بنیاتنانێک کە کورد تا ڕادەیەکی زۆر دڵخۆش و ڕازی بوو پێی، بەڵام زۆری نەخایاند و لە سەردەمی دەسەڵاتداری نوری ئەلمالکی گەلێک هەنگاوی تاکلایەنە دژ بە کورد نران، کە خۆی نیشانەی پابەندنەبووی عەرەب بوو بەو ڕێکەوتنەی عێراقی نوێ و دەوڵەتی لە سەر بنیات نرابوو. وەک دەرکردنی هندێک یاسای دژ بە کورد و بڕینی بەشە بوجەی هەرێمی کوردستان، بەڵام کورد ئەوکات تا ڕادەیەک بێدەنگ و لاواز چووە پێش.

حەیدەر عەبادی جیاواز لە نوری مالکی هەر لە یەکەم ڕۆژی دروستکردنی کابینەکەی و وەرگرتنی ڕەزامەندی پەرلەمان بۆ حکومەتەکەی هیچ حیسابێکی بۆ کورد نەکرد و بە تاکلایەنە حکومەتی پێکهێنا و کوردیش بە بێدەنگی چوونە حکومەتەکەیەوە. دوای ساڵ و نیوێک لەو هەنگاوەی ئێستا بەناوی دروستکردنی حکومەتی تەکنۆکراتەوە کابینەکەی بچووک دەکاتەوە و هەموو وەزیرەکانی دەگۆڕێت بۆ وەزیری بێ دەسەڵات، ئەمەش هەر بە بێ ڕاوێژ و حیسابکردن بۆ کورد بووە و ناوی وەزیرەکانشی پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کردوە. لەوەش ناخۆشتر بۆ کورد ئەوەیە کە جیاوازتر لە پێشوو ناوی هیچ نوێنەرێکی کوردی تێدا نییە بۆ پۆستە وەزاریەکان جگە لە دوو کەس نەبێت کە خۆی کاندیدی کردوون، کوردیش بەوانە ڕازی نییە و زۆر کەس دەڵێن ئەمە جۆرێکە لە جاشایەتی یان خەیانەت.

لێرەدا زۆر گرنگە کە کورد چی دیکە بێدەنگ نەبێت و بە شیعە و حەیدەر عەبادی بڵێ ئا لێرەدا ڕاوەستن و چی دیکە قەبوڵ ناکەین وڵات بە تاک لایەنە بەڕێوە بچێت، یان ئەوەیکە هەرکەسەو ببێت بە حاکمی ماڵی خۆی و ببین بە دوو دراوسێی باش بۆ یەک. چوون لە ساڵی ٢٠٠٣ عێراقی نوێ لە سەر شەراکەتی نێوان عەرەب و کورد دروست کراوە و پابەند نەبوونی هەرکام لە لایەنەکان بە شەراکەتەکەوە ئوتوماتیکەن عێراق و دەوڵەتەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە. ئەگینا لە ئەگەری بێ دەنگی کورد و سوونیەکان عێراق بە تەواوی دەکەوێتە دەست شیعەکان بە پاڵپشتی ئێران و دیکتاتۆری دروست دەبێتەوە کە کورد مێژوویەکی تاڵی لەگەڵ هەیە.

بە باوەڕی زۆرێک لە چاودێرانی سیاسیش ئەم هەنگاوەی شیعەکان بۆ دروستکردنی حکومەتی تەکنۆکرات هیندەی بۆ ئەوان گرنگە، دوو هیندە بۆ کورد گرنگە کە سوودی لێوەرگرێت بۆ جیابوونەوەی باشوری کوردستان لە عێراق و نابێ لە دەستی بدات، بەڵام بۆ سوونەکان زۆر گران تەواو دەبێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوومامەند ڕۆژە: بەرخۆدانی پێشمەرگانە تاقە ئامرازی ڕزگاری وڵات و نە‌هێشتنی کۆلۆنیالیزم و داگیرکارییە
بابەتی دواترڕێ و ڕەسمی نەریتیی سێزدەبەدەر لە کوردستانی خۆرهەڵات بەڕێوە چوو

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان