Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران شۆڕای نیگابان نوێنەری هەڵبژێراوی ئیسفەهانی ڕەد کردەوە

شۆڕای نیگابان نوێنەری هەڵبژێراوی ئیسفەهانی ڕەد کردەوە

0
888

لە حاڵێکدا کە لە ٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا بەشێک لە خەڵکی ئێران بەشدارییان لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیدا کرد و نونەریان هەڵبژارد، لە دوای هەڵبژاردن، شۆرای نیگابان نوێنەری هەڵبژێردراوی شاری ئیسفەهانی ڕەد کردەوە و متمانەی لێ ئەستاندەوە.

ماڵپەڕی هەواڵدەری (ئەلف)، ڕایگەناند کە مینو خالقی، نوێنەری هەڵبژێردراوی شاریئیسفەهان لە لایەن شۆڕای نیگابانەوە، متمانەی لێ ئەستێندرایەوە و ڕە کراوە. شۆرای نیگابان (چاوەدێر)، سەرجەم دەنگەکانی میون خالقی، پووچ ڕاگەیاند و هەڵبژاردنی نوێنەری پێنجەمی شاری ئیسفەهانی کێشایە خولی دووهەم.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی مارس، شۆرای نیگابان وێڕای وەرگرتنی شیاوی لەو نوێنەرە هەڵبژێردراوە، ڕایگەیاند دەنگەکانی ناوبراو پووچ کراونەتەوە.

مینو خالقی، یەکێک لە ڕیفۆرم خوازەکانی ئێران و سەر بە  لیستی (ئومید)ـە کە لە هەڵبژاردنی خولی دەیەمی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی توانیىووی ١٩٣ هەزار دەنگ لە شاری ئیسفەهان بە دەست بهێنێت و یەکێک بوو لەو دوو ژنەی کە توانیبوویان لە ئاستی شاری ئیسفەهان، بچن بۆ پارلمانی ئێران.

مینوو خالقی لەدایک ىووی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی و هەڵگری بڕوانامەی ماستەر (کارناسی باڵا)یە لە بواری مافی پەیوەندییەکان و خوێندکاری دوکتورا لە بواری ماف ـە.

لێ ئەستاندنەوەی متمانە و پووچ کردنەوەی دەنگەکانی ئەو نوێنەرە هەڵبژێردراوەی پارلمانی ئێران لە کاتێکدایە کە محەممەد جەواد زەریف لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەیزوێنی ئێل بی سی، ئوسترالیا، لە وەڵامی پرسیاری بەڵام هەموو کەسێک مافی کاندید بونی نیە زەریف ئاماژە بە بەشداری ۷۰ لە سەدای خەڵک دەدات و دەڵێت ئەگەر ئەمە ڕاست بێت کەواتە خەڵک کەمتر دەچو سەر سندوق لەو چاوپێکەتنە دا زەریف باس لە وەرگرتنەوەی ئێرانیەکانی پەنابەر دەکات دەڵێ ئەوانەی بانگەشەی نەبونی مافی مرۆڤیان کردوە دەبێ نرخەکەشی بیدەن ئەوانە لە لایەن ئێوەوە تەشویق کراون کە بانگەشەی ئاوا دەکەن شایەنی باسە سەڕەرای نادێموکراتیک و ئازاد نەبوونی هەڵبژاردنەکانی ئێران بەردەوام لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە وەکو نیشانەی هەبونی مافی مرۆڤ و دێموکراسی لە ئێران دەزانن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووکارەساتی هەڵەبجە لە ڕوانگەی یاسای نێونەتەوەیی/وتووێژ لەگەڵ محەممەد حاجی
بابەتی دواتریونان: دوو پەنابەری کوردی رۆژئاوای کوردستان خۆیان سوتاند

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان