بە گوێرەى وێب سایتى نیۆرک تایمز شرین خانکان کە لە دایک بوى دایکێکى فینلەندى و بابێکى سورییە یەکیک لە چوار ژنەیە کە لەوڵاتى دانمارک وەکو ئیمام جومعەى یەکێک لە مزگەوتەکان دیارى کرا.
شرین خانکان لەو باوەڕەدایە کە دەبێ پەیوەندى لە نێوان پێداویستیەکانى سەردەمیانەى گەنجان و دەستوراتى ئایینى دروست بکەین و کەلتورى ئیسلام لە گەڵ سەردەمى ئێستا بگونجێنین.
شایانى باسە ئیمام جومعەى ژن و بە بێ سەرپۆش نوێگەریەکى نوێیە لە دونیای ئیسلام ئەو یەکە چۆن پێشوازى لیدەکرێ لە لایەن ناوەندەکانى فەتواى ئیسلام جێگەى پرسیارە و چاوەڕوانى مشتۆمڕى زۆرى لێدەکرێ.