شرۆڤه‌كارێكی پایه‌به‌رزی كاروباری رۆژئاوای ئاسیا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران رایگه‌یاندووه، سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌توانێت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تووشی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی بكات.
عه‌لی ره‌زا ئایتی شرۆڤه‌كاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمیکۆماری ئیسلامی له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی زانكۆی ئازادی ئیسلامی (ئانا)، به په‌رۆشبوونی خۆی سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان راگه‌یاندووه و وتوویەتی، رووداوه‌كه ناوچه‌كه ده‌هه‌ژێنێت.
ئایتی له‌و باره‌یەوه ده‌ڵێت: “ئاكامه‌كانی دوای جیابوونه‌وه‌ی كوردستان له عیراق، ده‌توانێت ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی گۆڕانی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی بكاته‌وه”.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی عیراق یه‌كێك له قورسترین قۆناغه‌كانی خۆی تێپه‌ڕده‌كات، ده‌ڵێت: “نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خاكی ئه‌و وڵاته له ده‌ستی هێزه‌كانی داعشدایه و به‌شێكی دیكه‌شی له‌ژێر ناوی (هه‌رێمی كوردستان) داوای جیابوونه‌وه ده‌كات”.
ئایتی وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه به یه‌كده‌نگبوونی كوردانی باشوور له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: “كورده‌كان هه‌م له‌گه‌ڵ یه‌ك ناته‌بان و هه‌م له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی پێكه‌وه هه‌ڵناكه‌ن، به‌ڵام هه‌موویان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه له عیراق پێداگرن”.