ڕۆژی کورد: بە پێی تازەترین هەواڵەکان, لە بەدواداچوونێک دا کە هەواڵنێری رۆژی کورد ئەنجامی دا، شەڕەکەی دوێنێ نێوان سپای پاسداران و گەریلاکانی پەژاک لە چیای ڕێزە بووە کە دەکەوێتە نێوان سەلاسی باوەجانی و شاری جوانڕۆوە. بە پێی زانیارییەکان کە باس لەوە دەکرێ ٣ پاسداری خەڵکی قشڵاق و کرماشان کوژراوە و گەریلایەکیش شەهید بووە و تەرمەکەیان دوێنێ بەرەو شاری جوانڕۆ بردووە
تا ئێستا ناوی پاسدارە کوژراوەکان بڵاو نەبۆتەوە