سەعد حەریری: ئێران ناتوانێ بە گوشارهێنان ڕێبەرى لوبنان دیار بکات

0
543

ئەمڕۆ لە میانە وتارێکى لە بیرۆتى پایتەختى لوبنان کە بە بۆنەى سالرۆژى تیرۆرى ڕەفیق حەریرى بابى دا سەعد حەریری ڕیبەرى جولانەوەى “المستقبل” ى لوبنان رەخنەى توندى لە ئێران سەبارەت بە دەست تیوەردانەکانى لە کارو بارى لوبنان دا گرت.

سەعد حەریرى گوتى لوبنان پارێزگایەکى ئێران نیە هەتا ئێران بتوانێ گوشار بهینت و تا لوبنان دژى عەرەبستانى سعودیە لێدوان بدان. هەروەها لە درێژەى وتارەکەى دا ئاماژەى کرد کە ئێران ناتوانێ بە گوشار هێنان ڕێبەرى لوبنان دیارى بکات پێشى بە بەڕێوە چونى هەلبژارتنى سەرۆک کۆمار بگریت.

شایانى باسە لە سالى ٢٠١١ دواى کودەتاى حیزبولا بە سەر حکومەتى سەعد حەریری دەستى لە کار کێشاوەو لە عەرەبستان دەبێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.