Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست توركیه‌ سەرۆک کۆماری فەرانسە بە توندی هێرش دەکاتە سەر تورکیە

سەرۆک کۆماری فەرانسە بە توندی هێرش دەکاتە سەر تورکیە

0
1587

ڕۆژی کورد :
لە کۆبوونەوەیەکی پاڕلەمانی ئەوروپا، ئەمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە بە توندی هێرش دەکاتە سەر تورکیە و تۆمەتباریان دەکات بە پێشێلکاری یاساکانی مافی مرۆڤ و ئازادی تاکەکەسی و ڕۆژنامەوانی.

دوابەدوای هێرشی توندی ئەمانوئێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە لە کۆبوونەوەیەکی پاڕلەمانی ئەوروپا بۆ سەر دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیە لە هەمبەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی لەو وڵاتەدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی ئۆکتۆبر وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵاتی تورکیە بە توندی وەڵامی ماکرۆنی دایەوە و باسی ئەوەی کرد کە ناوبراو سنوورەکانی خۆی بەزاندووە.
سەرۆک کۆماری فەرانسە لە وتارەکەی خۆی دا دوای باسکردن لە سەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی تورکیە و ئازادی ڕادەربڕین و ڕۆژنامەوانی لەو وڵاتە، هاوکات ئاماژەی بەوە کردبوو کە دەوڵەتی تورکیە پەنابەران و کۆچبەران وەکوو کارتی گوشار بۆ سەر یەکیەتی ئەوروپا بە کار دەهێنێت و هەر کاتی بابەتێک لە سەر ویستی نەبێت سنوورەکانی ئاوەڵا دەکات و لێشاوی پەنابەران بەرەو وڵاتی یوونان بەڕێ دەکات. هەر لەم پێوەندییەدا مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا هێرشی کردە سەر ئەمانوئێل ماکرۆن و وتیشی کە ماکرۆن سنوورەکانی بەزاندووە و پێویستە زیاتر بە خۆیان دا بچنەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشوودەست بەکاربوون و کرانەوەی میدیایەکی کوردی لە سەر دیجیتاڵ میدیا
بابەتی دواترڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی نوێنەرایەتی پێن کورد لە کۆنگرەی ٨٥ی پێن ئینتەرنشناڵ کە لە ڕۆژانی ٣٠ی ئەیلوول هەتا ٢ی ئۆکتۆبر لە مانیلای پێتەختی وڵاتی فیلیپین بەڕێوەچوو

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان