به‌رپرسی فه‌رمانده‌ی زه‌مینی سپای پاسداران محه‌ممه‌د باکپوور ڕایگه‌یاند، هه‌ر یه‌که له هێزه تایبه‌تیه‌کانی سه‌ر به سپای پاسداران ڕه‌وانه‌ی سووریه و عێراق کراون.
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵنێری (فارس) به‌رپرسی هێزی زه‌مینی سپای پاسداران وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هێزه تایبه‌تیه‌کانی وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر به‌ره‌و سنووره‌کانی سووریه ده‌ڕوه‌ن، پێویسته ئێمه‌ش له هێزه تایبه‌تیه‌کانی خۆمان که‌ڵک وه‌ربگرین و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆماری ئیسلامی بپارێزین، ئه‌مه له کاتێک دایه کۆماری ئیسلامی بوونی هه‌ر هێزێکیان له سووریه و عێراق ڕه‌د ده‌که‌نه‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له عێراق و سووریه نه‌بوونایه ئه‌وا شه‌ڕه‌که به‌ره‌و لای ئێران ده‌هات.
به پێی سه‌رچاوه‌کان هێزێکی زۆری کۆماری ئیسلامی له عێراق و سووریه بوونیان هه‌یه به مه‌به‌ستی پاراستنی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریه و هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق که‌سه‌رجه‌میان له ژێر جه‌تری کۆماری ئیسلامی دا به‌ڕێوه ده‌چن.