Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان سوید: لە شەڕو تێکهه‌ڵچوونێکدا له‌ نێو پەنابەران كەسێك كوژرا‌و سێ که‌سی دیکەش‌...

سوید: لە شەڕو تێکهه‌ڵچوونێکدا له‌ نێو پەنابەران كەسێك كوژرا‌و سێ که‌سی دیکەش‌ برینداربوو

0
852

پۆلیسی سوید رایگەیاند، كەسێكی دەست بەسەركردوە کە گومان دەكرێت دەستی هەبێت لە كوشتنی كەسێك‌و برینداركردنی سێ كەسی تر لەشەڕێكدا كە لەنێوان پەنابەراندا رویداوە.

كریستەر نوردستروم وتەبێژی پۆلیسی شاری سودرهامن وتی: بە تۆمەتی كوشتن‌و هەوڵدان بۆ كوشتن، پۆلیس كەسێكی دەستگیر كردوە كە تەمەنی 20 ساڵه‌.

ئاماژەی بەوەشكرد، جۆری ئەو چەكەی كە لە هێرشەكەدا بەكارهاتوە ئاشكرا نەبوە، بەڵام ئەو كەسەی كە كوژراوە ئاسەواری چەقۆ بەجەستەیەوە دیارە.

بەپێی هەواڵێك كە ئاژانسی ئەسیۆشەیتدپرێس بڵاویكردوەتەوە، 15 كەس بەشدارییان لەو شەڕەدا كردوە كە رۆژی شەممە لەدەرەوەی ناوەندی پەنابەران لە سودرهامن رویداوە كە دەكەوێتە دوری 240 كیلۆمەتر لە باكوری شاری ستۆكهۆلمی پایتەخت.

ئاماره‌کانی بنهکه‌کانی پۆلیسی سوید باس لەوە دەكەن که‌، روداوەكانی توندوتیژی‌و هێرشكردن لە ناوەندەكانی پەنابەراندا زیادی كردوە.

ساڵی رابردو سوید پێشوازی لە (163 هەزار) پەنابەر كردوە، كە ئەمەش بەرزترین رێژەیە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەكانیان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسووریه‌: ئامریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانی کرد
بابەتی دواترگوڵاڵە شەرەفکەندی: رێگەیان نەدا لەسەر پرسی ژنان قسە بکەم

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان