ڕۆژنامهیهكى ئهمریكى لهزارى بهرپرسێكى باڵاى وهزارهتى دادى ئامریكاوه ئاشكرایكردوه، سوپاى پاسدارانى ئێران ههوڵیداوه جۆن بۆڵتۆنی ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکا تیرۆربكات.
ڕۆژنامەیThe Washington Examinerی ئامریکی، لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی دادی ئهو وڵاتهوه ئاشكرایكردوه، دوو کەسی ئێرانیی سەر بە” فەیلەقی قودس”ی سوپای پاسدارانی ئێران پیلانی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆنیان هەبووە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە، بەڵگەی تەواویان لەبەردەستە کە ئەو دوو ئێرانییە هەوڵی تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتۆنیانداوە، بەڵام ئیدارەی بایدن ئامادەنییە بەڕاشکاویی ئەو تۆمەتەیان ئاراستەبکات.
باس لەوەشکراوە، هۆکاری ڕازینەبوونی ئیدارەی بایدن بۆ تۆمەتبارکردنی سوپای پاسداران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترسیان هەیە ئەو هەنگاوە سەربکێشێت بۆ درووستبوونی ئاستەنگ بۆ گەیشتن بەڕێککەوتنی ناوەکیی لەگەڵ ئێران، بەتایبەت کە ئێستا ئێرانو وڵاتانی زلهێز لەکۆتاییهاتنی دانوستانە ناوەکییەکان لەڤییەننا نزیکبوونەتەوە.
جۆن بۆڵتۆنی لە چەند ساڵی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران حەولی داوە کە سپای پاستاران بخرێتە لیستی تیرۆر کە لە کارەکەیدا سەرکەوتوو بوە و هەمیشە هەڵوێستی بەرانبەر هەر جولەیەکی سازمانی تیرۆریستی سپای پاستاران و کاربەدەستانی ئێران بوە.