سووکایەتی بە کاکەییەکان کاردانەوەی لێکەوتەوە

0
75


نوێنیوز:
جەماڵ پوورکەریم، سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ نوێنیوز لەبارەی سووكایەتی بە كاكەییەكان گوتی: بێڕێزی کردن بە کاکەیی( یارسانی)ەکان، هێرش کردنە بۆ سەر شکۆی کورد. ئەوەی ڕوویدا درێژەی یەک سیاسەتە، لە ڕۆژهەڵات سوپای پاسداران و لە باشوور حەشدی شەعبی بەڕێوەی دەبات

گوتیشی: ئەو بێڕێزیەی بە پێشمەرگەیەکی کاکەیی کرا لە هەمان سیاسەت و بێڕێزیەوە سەرچاوە دەگرێ کە سوپای پاسدارانی ئێران بەرانبەر کیومەرس تەمناکی یارسانی ئەنجامی دا و بە زۆر سمێڵیان تاشی و لە ئەنجامدا نیکمەردی تاهیری بە نیشانەی ناڕەزایەتی بەو بێڕێزیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی بەختکرد.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.