جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا هه‌ڕه‌شه‌ی له ریژیمی به‌شار ئه‌سه‌د کرد که ئه‌گه‌ر، پابه‌ندی رێکه‌وتنی ئاشته‌وانی نه‌بێ و هاوپه‌یمانه‌کانی ناچاری نه‌که‌ن، کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی چیدیکه نابێ ده‌سته‌و وه‌ستان ڕاوه‌ستێ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له وتووێژێکی ته‌له‌فیزیۆنی دا له پێوه‌ندی نێوان وڵاته‌که‌ی و رێژیمی کۆماری ئیسلامی دا ڕایگه‌یاند، ئێمه هێشتا کێشه‌ی زۆرمان له نێوان دا هه‌یه و ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که کۆماری ئیسلامی پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ڕه‌چاو ده‌کا یا نا، که ئه‌و پێوه‌رانه‌ش واته ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیه له ناوچه‌که‌دا.
شه‌ڕو ئاڵوه‌زییه‌کانی سووریه بۆته هۆی ئه‌وه که هێندێک وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری سووریه خۆیان بۆ گورزی سه‌ربازی له‌و وڵاته ئاماده کردوه